تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 18:58 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی سکاڵای ئێران لە ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان

بڕیاری کاتیی دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی لەبارەی سکاڵای ئێران لە ئەمریکا وەک سەنەد لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان تۆمار کرا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، "ئەنتۆنیۆ گۆترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان فەرمانی دا؛ بڕیاری کاتیی دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی، لەبارەی سکاڵای ئێران لە ئەمریکا وەک سەنەد لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان تۆمار بکرێ.

فەرمانی گۆترێش، پاش دەرکرانی فەرمانی بڕیاری کاتیی دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی لەبارەی سکاڵای ئێران لە ئەمریکا، دەرکرا.

دەنگەکانی دیوانی دادەوانیی نێونەتەوەیی ، پێویستە جێ بەجێ بکرێ .

دیوانی دادەوانیی نێونەتەوەیی لە شاری لاهەی هۆلەند، سێی ئۆکتۆبر پاش چوار ڕۆژ کۆڕەکانی گوێ هەڵخستن و چەند حەوتە تاووتویی دۆسییەکە، دەنگیان دا بە هەڵپەساردنی ژمارێک بایکۆتی دژە ئێرانیی ئەمریکا.

ئەمریکا، پاش دەرکرانی دەنگی دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی ڕایگەیاند کە پەیمانی دۆستایەتی(نێوان ئێران و ئەمریکا) هەڵدەوەشێنێ.

سەرپەیڤ