تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 20:46 Asia/Tehran
  • چوونی فرەتر لە ٣٣ هەزار زیارەتکارای پاکستانی چلەی حسێنی بۆ ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا وبان وگواستنەوەی جادەیی پارێزگەی سیستان وبەلوچستان لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران وتی: لە شەشەمی سێپتەمبەر هەتا نۆزدەی ئۆکتۆبەر، فرەتر لە ٣٣ هەزار زیارەتکاری پاکستانی ئەربەعینی حسێنی ع لە ڕێگەی بوارگەی سنووری " میرجاوە" هاتوونەتە ناو ئێران .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر " عەلی خانقایی" بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا وبان وگواستنەوەی جادەیی سیستان وبەلوچستانی ئێران ڕۆژی شەممە لە سەردان لە بوارگەی سنووری میر جاوە وتی: هەتا ئێستاکە سیی وسێ هەزار و٥٧٢ زیارەتکاری پاکستانی ئەربەعیبی حسێنی لە ریگەی بوارگەری سنووری میرجاوە هاتوونەتە ناو ئێران کە لەچاوی ساڵی ڕابردوو سەتی ٢٨ پەرەی سەندووە. هەرلەم بوارەدا ، سەردار سەرلەشکەر " محەممەد عەلی جەعفەری " فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی لەسەر دابین کردنی خزمەتگوزاری وئەمنیەت وئاسایشتی زیارەتکارانی پاکستانی ئەربەعینی حسێنی ع پیداگری کرد. پارێزگەی سیستان وبەلوچستان لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران تەنیا ڕێگای پێوەندی پاکستان بۆ بەشی ئاسیای ناوەندی ، ئوروپا وهەروەها وڵاتی عێراقە، سنووری ئەم پارێزگایە دوای سەرکەوتنی شوڕشی ئیسلامی  بەرەوڕووی زیارەتکارانی پاکستانی بۆ چوون بۆ کەربەلا کراوەتەوە. زیارەتکارانی پاکستانی لە ڕێگای گەیشتن بە کەربەلا لە عێراق ، شەوێک لە پارێزگەی سیستان وبەلوچستانی ئێران دەمێننەوە. بیستەمی مانگی سەفەری ساڵی ١٤٤٠ کۆچی مانگی سیی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ ئەربەعینی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسێن ع ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان ویارە بە ئەمەگەکانی لە سارای کەربەلایە .ملیۆنان زیارەتکارلە سەرانسەری جیهان لەم ڕۆژەدا بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسێنی ع دەچنە شاری کەربەلا لە باشووری عێراق.

سەرپەیڤ