تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 18:26 Asia/Tehran
  • خوێندنی زۆرتر لە 420 هەزار خوێندەواری ئەفغانی و ئێراقی لەفێرگە و قوتابخانەکانی ئێران

سەرپەرەستی نووسینگەی کومیساریای باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران لە ئێران بە ئاماژەدان بە خوێندنی زورتر لە 420 هەزار خوێندکاری ئەفغانی و ئێراقی لە قوتابخانەکانی ئێران، وتیشی : 123 هەزار کەس لەم خوێندکارانە سەنەدوبەڵگەی هاوپێوەند بە پەنابەرێتییان نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئینا، ئیرینا  کرنیاک، سەرپەرەستی نوسینگەی  کۆمیساریای باڵای  نەتەوەیەکگرتووەکان لەکاروباری  پەنابەران لە ئێران ڕۆژی  یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی  کرانەوەی قوتابخانە ی تایبەتی پەنابەران و هاوڵاتیانی بیانی لە ئیسفەهان لە ناوەڕاستی  ئێران،  دانی خزمەتگوزاری تەندوروستی و پەروەردەیی بە پەنابەران لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە سەرنج ڕاکێش زانی و وتی : بەرزترین کەسایەتی کۆامری ئیسلامیی ئێران بوار  خوێندنی بێ پارە و لابردنی خەرج وبەرجی بۆ پەنابەران لەم وڵاتە دەستەبەر کردووە.

بەپێی فەرمانی  حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، هیچ منداڵێکی ئەفغانی تەنانەت کۆچەر کەبەشێوەی نایاسایی و بێ  بەڵگە لەئێران دان، نابێ  لە خوێندن و خوێندەواربوون  بێ بەش بن و هەموویان دەبێ  لە قوتابخانەکانی ئێرانی ناویان بنووسرێت.

سەرپەرەستی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای  نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری  پەنابەران لە ئێران وتیشی:  دەوڵەتی ئێران بواری بۆ وەرگیرانی ئەم پەنابەرانە  خۆش کردووە و گەلی  ئێرانیش بە میوانداری لەوان بواری خوێندنی خوێندکارانی پەنابەریان لە تەنیشت منداڵانی خۆیان  خۆش کردووە هەتا داهاتوویەکی ڕوون بو جیهان بە دیاری بێنن.

 

 

سەرپەیڤ