سووریا و یەمەن تەوەرەی سەرەکیی وتووێژی جابری ئەنساری و کاربەدەستی سیاسی نەتەوەیەکگرتووەکان
تشرینی یهکهم 21, 2018 20:47 Asia/Tehran
بەڕێڤەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئاسیای ڕۆژاوایی نەتەوەیەکگرتوەکان لەگەڵ یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی، دیدار و وتووێژیان کرد.
حسێن جابری ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی و سوزانە رۆز، بەڕێوەبەری بەشی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئاسیای ڕۆژاوای نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕۆژی یەکشەممە لە تاران دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەیان لێک دایەوە.
دوولایەن هەروەها سەبارەت بە ڕێگەکانی دانی یارمەتی دان بۆ کوتایی خێرای قەیرانەکانی سوریا و یەمەن لەڕێگەی هاسانکاری لە وتووێژەکانی سوری - سوری و یەمەنی - یەمەنی ، وتووێژیان کرد .