تشرینی یه‌که‌م 22, 2018 08:13 Asia/Tehran
  • پێداگریی روحانی لەسەر بەرنگاربوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیداگرت لەسەر پێویستیی بەرنگاربوونەوەی بایکۆتە یەک لایەنە و زاڵمانەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بە ئاماژە بەوەی کە لە بارودۆخی شەڕی ئابووری و هەڕەشە بە بایکۆت و ئابلۆقە ، ئامانجی سەرەکیی ناحەزان رێگرتن لە ئامادەبوونی ئێران لە ئابووری جیهانیە گوتی ، لەم مەیدانەدا ، هەناردەکاران ، سەردارانی بواری بەرەنگاربوونەوەی ئابلۆقەی ئەمریکان .

حەسن روحانی جەختی کردەوە ، حکومەتی ئێران لە هەموو سیاسەتە دراوی و هەناردەییەکانی دا بە دوای ئەوەدابووە و هەیە کە رەوڕەوەی هەناردەی ئێران بپارێزرێ .

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مای وێڕای  دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی ڕاگەیاند.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.

دوابەدوای ئەو ھەنگاوەکەی داناڵدترەمپ  لە مەڕ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ھەروەھا داخوازیی وڵاتانی ئەورووپی لە ئێران بۆ پاراستنی ڕێککەوتنەکە، کۆماری ئیسلامیش دەرفەتێکی بەرتەسکی بۆ ئەورووپییەکان دانا ھەتا گەرەنتییەکی بە کردەوە بدەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دا تەنانەت بە گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکاش دابین بکرێت

 

سەرپەیڤ