تشرینی یه‌که‌م 22, 2018 16:45 Asia/Tehran
  • سەفەری فەرماندەری هێزی زەونی سپای پاسداران بۆ پاکستان بە مەبەستی پێ و شوێن گرتنی دۆخی سنوورڤانان

وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران باسی کرد لە سەفەری فەرماندەری هێزی زەوینی سپای پاسداران بۆ وتووێژ و پێ و شوێن گرتنی پرسی ڕزگار کردنی سنووروانانی ڕفێندراوی ئێرانی بۆ پاکستان .

پرشەوی سێشەمە  15  ئوکتوبر   ژومارێک  لە بەسیجیە خۆجێیەکان و هێزەکانی هەنگی  سنووری  کە لە بنکەی  پاراستن لە خاڵی سیفری سنووریی میرجاوە  لە باشووری  ڕۆژهەڵاتی ئێرانم جێگیر بوون  لە لایەن تاقموکە دژە ئینقلابیەکان ڕفێندران و  گوێزرانەوە بۆ ناوخۆی پاکستان .  بە گوێرەی  ڕاپوڕتی   ڕۆژی دووشەمەی  سپا نیوز   سەردار سەرتیپ  ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سپای پاسدارنی  شۆڕشی ئیسلامی وێڕای  ئاماژە بە  هەوڵەکان  بۆ  ڕزگار کردنی سنووروانانی ئێرانی ڕفێندراو لە لایەن تاقمۆکەی تڕوڕیستی  سەر بە ئیستکباری جیهانی  وتی  سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە هەمان سەرەتای  ڕووداوەکە هەوڵگەلێکی  تایبەت و خێرای بۆ ڕزگار کردنی  سنووروانانی خۆجێیی  ئێرانی  و هەڵس و کەوت لە گەڵ تڕوڕیستانی لاگریکراوی ڕێکخراوە سیخووڕیە بیانیەکان لە فەرمانی کاری داناوە .   سەرتیپ شەریف   وتیشی :   لە درێژەی ئەو  هەوڵگەلە  فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلام سەرلە بەیانی ئەمڕۆ  دووشەمە  سەردار سەرتیپ موحەمەد پاکپوور  فەرماندەری هێزی زەوینی سپای پاسداران لە سەرووی شاندێک دا بۆ پێ و پوێن گرتنی  ڕزگار کرانی سنووروانانی  ئێرانی ڕفێندراو ڕەوانەی  پاکستانی کرد . وتەبێژی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران  وتیشی  لەو سەفەرەدا  سەرتیپ پاکپوور  پرسی کردەوەی تاقموکەی تێڕوڕیستی  بۆ ڕفاندنی  12 کەس لە سنوورڤانانی  خۆجێیی جێگیر لە بنکەی  سنووری  ناوچەی میرجاوە لە ناوخۆی خاکی پاکستان و هەوڵ بۆ ڕزگار کردنی    ئەوان و  بیروڕا گۆڕینەوە بۆ دەسڕاگەیشتن  بە کردەوەکانی هاوبەش و بە بڕی  دیاردەی  تڕوڕیزم  و دەستەبەری  ئاسایشی پاوەجێی  سنووری  لە گەڵ کاربەدەستانی  سەربازی و ئاسایشی  پاکستانی  پێو شوێن دەگێرت .

سەرپەیڤ