تشرینی یه‌که‌م 22, 2018 18:34 Asia/Tehran
  • ڕاژەکاری بۆ زیارەتکارانی بیانیی چلەی حوسێنی لەسنوورە رۆژهەڵاتی و رۆژاواییەکانی ئێران

ڕاژەکاریی بۆ زیارەتکارانی بیانی کە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پڕشکۆی ئەربەعینی حوسێنی بەرەو ئێراق کەوتوونەتەڕێ، لەسنوورە ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاواییەکانی ئێران بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "وەلیوڵڵا حەیاتی" یاریدەری پارێزگاری خوزستان-باشووری رۆژاوای ئێران- وتی: لەدەسپێکی مانگی سەفەر(١١ی ئۆکتۆبر) ـەوە تائێستا زیاتر لە بیست و پێنج هەزار زیارەتکار لە وڵاتانی جۆربەجۆر لە سنوورە نێودەوڵەتییەکانی شەلەمچەوە بەرەو کەربەلای پیرۆز و پیرۆزگەکانی دیکە لە خاکی ئێراق کەوتوونەتە ڕێ.

حەیاتی وتیشی: زۆربەی زیارەتکارانی بیانی لە وڵاتانی ڕووسیا، لوبنان، پاکستان، کۆماری ئازەربایجان، هیندستان وتورکیان کە ئەو سنوورەیان بۆ تێپەڕین هەڵبژاردووە.

ژماری زیارەتکارانی ئەربەعینی حوسێنی کە لەیازدەی ئۆکتۆبرـەوە هەتا ئێستا لەسنوری شەلەمچەوە بەرەو ئێراق کەوتوونەتە ڕێ هەتا رۆژی یەکشەممە گەیشتووەتە زیاتر لە سی هەزار کەسیش.

لەهەمان کاتدا، "ڕەزا بەختیاری" سکرتێری ناوەندی جەماوەریی ئەربەعینی پاریزگای سیستان وبەلووچستان، باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، ڕایگەیاند: شەش هەزار و ٦٤٢زیارەتکاری پاکستانی شەوی یەکشەممە گەیشتنە ئەو پارێزگایە کە بەهاتنی ئەوان، ژماری زیارەتکارانی پاکستانیی ئەربەعینی حوسێنی لە١٣ی ئۆکتۆبرەوە تائێستا گەیشتە بیست وسێ هەزار کەس.

بیستی مانگی سەفەری ١٤٤٠ی کۆچی مانگی(٣٠ی ئۆکتۆبری٢٠١٨) ، چلەی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حوسێن(ع) -ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان- و یارانی بە ئەمەگی بەڕێزی لە سارای کەربەلایە، بەملوێنان زیارەتکار لە سەرانسەری جیهان لەو رۆژەدا بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی چلەی حوسێنی(ع) ڕوو دەکەنە شاری کەربەلا.

سەرپەیڤ