تشرینی یه‌که‌م 22, 2018 20:06 Asia/Tehran
  • راوەدوونانی دەستەو گرووپە نهێنیەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق

پۆلیسی ستانی دیالی عێراق وتی: هێزەکانی هەواڵگریی سەربازی و پاسەڤانی ئەو پارێزگایە بەکەڵک وەرگرتن لە زانیارییە ڕاگەیێندراوەکان لەلایەن ژمارێک شارومەندەوە، خەریکی ڕاوەدوونانی دەستەو گرووپە نهێنیەکانی داعش لە هەندێ ناوچەی دیالەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی باس نیوزی عێراق، غالب عەتییە، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالی عێراق بەئاماژە بە جم و جۆڵی ئەم دواییەی تیرۆریستان لەو پارێزگا رۆژهەڵاتییەو پارێزگا باکوورییەکانی نەینەواو سەلاحەدین بەتایبەت لەناوچەی حەمرین لەنێو ئەو پارێزگایانە، وتی: هێزە ئاسایشییەکان بۆ پێش گرتن بە پەلاماری دەستە نهێنیەکانی داعش کە لە دۆخی دژواری جوگرافیی نزیک بە تەپۆلکەکانی حەمرین لە ناوچە باشووریەکانی "بهرز" و کەنعان کەڵکی ناڕەوا وەردەگرن، لە چەندین میحوەرەوە هەڵمەتی ڕاوەدوونانیان دەس پێ کردووە.

بەرپرسێکی خۆجێی لەپارێزگای دیالە، رۆژهەڵاتی عێراقیش دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، هەماری شاراوەی چەکەمەنی داگری ڕۆکێتی کاتیوشاو کەرەستەو ئامێری جەنگی دیکە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە دۆزراوەتەوە.

پارێزگای دیالەی عێراق ژوولای٢٠١٧ لەچنگ تیرۆریستان ڕزگار کرا. حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە نۆی دیسەمبەری٢٠١٧، کۆتایی داعش لە عێراق و سەرکەوتنی بەتەواوەتی بەسەر ئەو گرووپە تیرۆریستییەی ڕاگەیاندبوو بەڵام پاشماوەی تەکفیرییە خۆحەشارداوەکان لەناوچە بیاوانییەکان، بە نوێکردنەوەی داڕشتی خۆیان، لەهەوڵدان جارێکی دیکە لەو وڵاتەدا تەڕاتێن بکەن.

سەرپەیڤ