تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 17:42 Asia/Tehran
  • تاووتوێی قەیرانەکانی یەمەن و سووریا، تەوەری دانوستانەکانی یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی، وتی: ئامانج لە سەفەر بۆ مۆسکۆ، تاووتوێی قەیرانەکانی ناوچە بەتایبەت سوریاو یەمەنە.

"حوسێن جابری ئەنساری" یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی ئەمڕۆ سێ شەممە لەدەسپێکی گەیشتنە مۆسکۆ لە دیمانە لەگەڵ ئاژانسی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران ، لەبارەی ئامانجەکانی سەفەر بۆ مۆسکۆ وتی: لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەو هاوکارییە دوو قۆڵییەکان وتووێژ دەکا.

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی وتی: دانیشتنی سێ قۆڵیی نوێنەرانی پلەبەرزی وڵاتانی دەستەبەری ڕەوتی ئاشتی لە سوریاش لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێ.

بەرلەوە، وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەدرێژەی پرۆسەی ئاستانەو دانیشتنی تاران لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی دۆزینەوەی ڕێکارێک بۆ قەیرانی سوریا پێکەوە وتووێژیان کرد.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ وێنە تورکیا بەمەبەستی ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد  سەرۆک کۆماری سوریا دەس پێ بووە.

سەرپەیڤ