تشرینی یه‌که‌م 24, 2018 10:11 Asia/Tehran
  • قاسمی : پاکستان بۆ ئازادکرانی سنوورپارێزانی ڕفێندراوی ئێرانی هەوڵ بدات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران ئەو چاوەڕوانییەی لە حکومەتی نوێی پاکستان هەیە، هەوڵ وهەنگاوی پێوست هەڵبگرێ بۆ ئازادکرانی سنوورپارێزانی رفێندراوی ئێرانی لەسنووری پاکستان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە شیکردنەوەی دواپێوشوێن گرتنەکانی ئەو وەزارەتخانە بۆ ئازادکرانی سنوورپارێزانی ڕفێندراوی ئێرانی لەسنووری"میرجاوە" لەباشوری رۆژهەڵاتی ئێران، وتی: هیوادارین ڕاوێژکاری و هاوکاریی لایەنە ئێرانییەکان لەگەڵ لایەنی پاکستانی هەرچی خێراتر بگاتە ئەنجامی شیاو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لەو هەوڵانەی درا بۆ ئازادکرانی سنوورپارێزانی رفیندراو، بۆ وێنە پەیوەندیی تەلەیفونیی محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوشانە پاکستانییەکەی، نیگەرانی و پێویستیی هەوڵدانەکانی داهاتوو و جیددی حکومەتی پاکستان بۆ ئازادکرانی سنوورپارێزانی ئێرانی شێلگیرانە داوا کرا.

سەرلەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئۆکتۆبر، ١٢ سنوورپارێزی ئێرانی کە لە پێگەی پاسەوانی لەخاڵی سفری سنووری میرجاوە، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، جێگیرببوون، لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکان، رفێندران و گوێزرانەوە ناوخاکی پاکستان.

سەرپەیڤ