تشرینی یه‌که‌م 26, 2018 16:26 Asia/Tehran
  • گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران: ئێران مەکینەی جەنگیی ئەمریکای ڕاگرتووە

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، مەکینەی جەنگیی ئەمریکای ڕاگرتووە.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین"محەممەد حەسەن توڕابی فەرد" گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران، وتی: بێگومان لە بەرەڕووبوونەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئێران، بەگوێرەی قسەکانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاو لێدوانی شیکارانی رۆژاوایی و ڕۆژهەڵاتی، کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتووەتە سەردەمی فراژۆیی و گەشەکردن.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین"محەممەد حەسەن توڕابی فەرد" بەئاماژە بە سیاسەتەکانی حکومەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا ،وتی: ئەو وڵاتە لەهەمبەر ئێراندا ڕانەوەستاوە، بەڵکوو ڕووبەڕووی دوو ملیارد حەشیمەتی جیهاندا ڕاوەستاوە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بەوەی کە مەکینەی جەنگیی ئەمریکاو ئیسرائیل ، ناکارا بووە، وتی: ستراتژیای ئێران ئەوەیە کە پێش بگرێ بە هەڵایسانی شەڕ و ڕێگەنەدا ئەمریکا ئامانجەکانی لەوبارەوە مسۆگەر بکات.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین"محەممەد حەسەن توڕابی فەرد" بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەیەکگرتوویی و باڵادەستیی وڵاتانی ئیسلامی، سێبەری وەیشومەی شەڕ لە سەرناوچەکە لادەچێت، وتی: رژیمی نگریسی عەرەبستان کە ئەمڕۆ جێی نەفرەت و بێزاریی هەموو وڵاتانەو تەنیا داکۆکی سەرۆک کۆماری ئەمریکای لەپشتە، ناتوانێ دەست بکا بە هەڵایساندنی شەڕێکی دیکە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران هەروەها لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حوسێنی، بەبیرخستنەوەی ڕاپەڕینی عاشورا کە گۆڕدرا بە ڕەوتێکی مرۆڤ ساز لەمێژووی جیهاندا، هیوای خواست: گەلانی موسڵمان بەبڕوا و کردەی شیاو، ڕێبازی مەزنایەتی و بەختەوەریی بەجۆرێک بپێون کە شیاوی کۆمەڵگای ئیسلامییە .

 

سەرپەیڤ