تشرینی یه‌که‌م 26, 2018 17:40 Asia/Tehran
  • قاسمی : سەرۆک کۆماری ئەمریکا زانیاریی پێویستی نییە لەمەڕ بارودۆخی ناوچەکە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا شارەزایی پێویستی نییە لەسەر بارودۆخ، مێژوو و تایبەتمەندیی خەڵکانی ناوچە و گۆڕانکارییەکانی ساڵانی ڕابردوو.

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) وتی: ڕاوێژکارە بەناوبانگ و ناسراوەکانی "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەداخەوە بێ گرینگیدان بە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەو وڵاتەو بەدانی زانیاریی هەڵەی دەسخراو لە ژمارێک تاقم و لایەنی تیرۆریستی و هۆگری تێوەگلاندنی ئەمریکا لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دەبنە مایەی ناوزڕانی ترامپ و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمریکا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە لێدوانی نوێی ترامپ لەبارەی ئێران لەدیمانە لەگەڵ رۆژنامەی ئەمریکی"وال ستریت ژۆرنال" وتی: بەداخەوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا خووی گرتووە بە هێنانەئارای بڕێک چیرۆکی دووپات کراوە، ناڕاست و بێ بایخ و پڕوو پووچ دژ بەئێران.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەبارەی لێدوانەکانی ترامپ لەمەڕ ئەوەی کە ئێران پێش ئامادەبوونی لە کۆشکی سپی لەهەوڵی گرتنی هەموو"جێیەک"، واتە جێگەلی وەک سوریاو یەمەن بووە، وتی: ئێران لەهیچ سەردەمێکدا لە ماوەی سەت ساڵی ڕابردو دەسدرێژیی نەکردووەتە سەرخاک و سەرزەوینی وڵاتانی دیکەو چاوی نەبڕیوەو نابڕێتە بستێک لەخاکی وڵاتانی دیکە، ئێران پێش ئامادەبوونی ترامپیش ، "شوێنێک"ی داگیرنەکردووە، کە پاش هاتنی ناوبراو و چوونەدەری لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێستا لێی چووبێتەدەر یان سیاسەتەکانی بگۆڕێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە سیاسەتی مەنتقی و بنەڕەتیی ئێران لەکاروباری ناوچەدا تەواو شەفاف و ئاشکرایە، پێی داگرت: سیاسەتە ناوچەییەکانی ئێران هەمان سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی خوازی و تیرۆریزم، هەوڵدان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەو گەشەو پێشکەوتن لەهەموو وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەو لەسەر داوای حکومەتی سوریا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و یارمەتیی ڕاوێژکاریی لەو وڵاتە ئامادەیە.

 

سەرپەیڤ