زەریف بەرەو ئەستەموڵ کەوتەڕێ
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری کردن لە شەشەمین دانیشتنی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا و کۆماری ئازەربایجان بەرەو ئەستەموڵ کەوتە ڕێ.
بە پێی راپۆرتی راگەیاندنی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، شەشەمین دانیشتنی موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، مەولوود چاووش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیلمار موحەممەد یارۆف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان بڕیارە سبەی سێشەممە لە شاری ئەستەموڵ کۆببنەوە .
بە پێی بەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا ، وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئێران و تورکیا و کۆماری ئازەربایجان ، بڕیارە لە جڤینی ئەستەموڵدا لە بارەی دەرفەتەکانی بەردەم بۆ پەرەی هاریکاریەکانی نێوان سێ وڵات و هەندێ بابەتی گرنگی ناوچەیی وتووێژ بکەن .
پێنجەمین دانیشتنی سێ قوڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا وکۆماری ئازەربایجان ساڵی 2017 لە باکووی پێتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوو .