تشرینی یه‌که‌م 29, 2018 18:36 Asia/Tehran
  • زەریف : توندڕەوی وتیرۆریسم ، ڕەگەز یا ئایین ومەزهەب ناناسێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە، بە پەلامارکردنە سەر کەنیسەیەک لە پیتسبرگی ئیالەتی پنسیلوانای ئەمریکا پیداگری کرد: توندڕەوی وتیرۆریسم، ڕەگەز ومەزهەب ناناسێت ولەهەموو بابەتەکان دەبێ مەحکوم بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە" محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە لاپەڕەی  خۆیدا لە توئیتر بە مەحکوم کردنی پەلاماربۆسەر کەنیسەیەک لە شارئ پیتسبورگی ئیالەتی پنسیلوانیا لە ئەمریکا نووسیی: جیهان نابێ ناچاربە ژیانی لەژێر فریوکاری چەکدا بێت. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی پەلامار بۆسەر کەنیسەی پیتسبرگ هاوخەمی دەربڕی. لەپەلاماری شەوی شەممە بۆ سەر کەنیسەیەک لە شاری پیتسبورگی ئیالەتی پنسیلوانیالە ئەمریکا ، چواردە کەس کوژران و١٢کەسیش بریندار بوون. هێرشبەرەکە کە پیاوێکی ٤٨سالان بە ناوی " ڕابیرت بوئرز"ە لە گرتوخانەدایەو بە ٢٩جۆرە تاوان تاوانبار کراوە.

سەرپەیڤ