سەردار جەلالی : ئەمریکا، عەرەبستان و ڕژیمی زایونی ، سێ کوچکەی تڕۆڕیزمن لە جیهاندا
سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگریی غەیری عامڵی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا هێمای تڕۆڕیزم لە جیهانە وتی : ئەمریکا عەرەبستان و ڕژیمی زایونی سێ کوچکەی تڕوڕیزمن لە جیهاندا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون ؛ سەردار سەرتیپ غوڵامڕەزا جەلالی لە وتاردانی بەرلە خوتبەکانی نوێژی هەینیی تاران وتیشی : لە سێ کوچکەی تڕوڕیزم ئەمریکا سیاسەت دانان ، ڕژیمی زایونی کەڵک وەرگر و عەرەبستان پشتیوانی دارایی و چەکەمەنیە . سەردار جەلالی هەروەها وێڕای ئاماژە بە ڕۆژی سێزدەهەمی خەزەڵوەر چوارەمی نوامبر ڕۆژی نیشتمانی خەبات بە دژی ئیستکباری جیهانی لە ئێران ڕایگەیاند: دەبێ لە 13 خەزەڵوەر پەردە لا ببرێت لە سەر سیاسەتەکانی زۆربێژانەی ئەمریکا کە دەوری کاریگەری لە دامەزراندنی تڕوڕیزم هەیە . سێزدەی خەزەڵوەر چوارەمی نوامبر ڕۆژی نیشتمانیی خەباتی دژی ئیستکباری جیهانی لە ئێرانە . 39 ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێک دا خوێندکارانی ئێرانی لە ناڕەزایەتی بە پیلانەکانی ئەمریکا دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران مەکۆی سیخووڕی واتە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تارانیان گرت .