تشرینی دووه‌م 10, 2018 20:46 Asia/Tehran
  • قاسمی: گەلی ئێران زۆربێژی وملهۆڕی تێک دەشکێنن

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: گەلی ئێران زۆربێژی وملهۆڕی لەلایەن هەر کەسێکەوە کە بێت، تێک دەشکێنن ومێژوو شایەدی ئەم فەرهەنگ وئاکارەی ئێرانیەکانە.

"بارام قاسمی " وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە راگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆی بۆ بەدی هێنانی زەحمەت وئازاری ئێرانیەکان دەکار گرتووە، وتی: ئەمریکا لای وایە بە ئاکار وڕەفتاری نالۆژیکانەو ونائاوەزمەندانە ، درووفێڵ دەتوانێ یەکیەتی ویەکگرتوویی جەماوەری ئێران لاواز بکات بەڵام ئێرانیەکان ، ئەمریکایان وەکوو دەوڵەتی یاخی ودەسدرێژکار دەناسن. قاسمی بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئاکار وڕەفتاری ئەمریکا وەکوو سەردەمی کۆن وایە ، وتی: ڕاوێژکارانی کۆشکی سپیی توشی شک وگومان وزێدەخوازی بوونە وە هەر ئەم کارە هەڵەی بەردەوامی بەدواوە بووە، کەوایە ئێران بە ئەمریکا ڕاسپێری دەکات دەس لەم کارە هەڵانەیەی هەڵگرێت. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە قسەکانی محەممەد بن سەلمان پاشای عەرەبستان لەمەڕ ئەمەکە جیهان دەبێ لەسەر ئەوەی کە " هەڕەشە لە لایەن ئێران وتورکیا" ناوی لیی نرا ، چڕبمێنێتەوە وتی: سەعودیەکان هەڵە دەکەن وڕٶژێک نەچەندان دوور ، پەژیوان دەبنەوە. قاسمی پیداگری کرد: سەعودیەکان بۆ دەسەلاتدارانی واوەناوچەیی بەرواریان هەیە ودەسەلاتدارانی عەرەبستان دەبێ لە مێژووی وڵاتانی تری ناوچە دەرس ووانە وەربگرن. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕژێمی زایۆنی سیاسەتی دیاری کراوی بۆگرفتار کردنی جیهانی ئیسلام هەیە وتی: سەفەری بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ وڵاتانی عەرەبی ، هەوڵ بۆ خستنی درز وکەلین لەنێوان دەوڵەتانی عەرەبی - ئیسلامیە.

سەرپەیڤ