تشرینی دووه‌م 11, 2018 19:23 Asia/Tehran
  •  سەرلەشکەر سەفەوی : ئەمریکا لە ئاکامدا بە شکست و سەر شۆڕیەوە ناوچە بە جێ دێڵێ

یاریدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری مەزنی گشت هێزەکانی ئێران وتی : ئەمریکا بە خۆڕاگری نەتەوەی ئیسلامی لە ئاکامدا بە شکست لە ناوچە ناچار بە بە جێ هێشتن و هەڵاتن لە کەنداوی فارس سووریا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوای ئاسیا د ەبێ .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ئیرنا  سەردار سەرلەشکەر  سەید یەحیا سەفەوی  ڕۆژی یەکشەمە  لە کونگرەی نیشتمانی  سێ هەزار شەهیدی قەزوێن   لە  ڕۆژئاوای تاران   ئامادە   بوونی  ئەمریکا و ڕۆژئاوای لە ناوچەی  بە خەیانەتی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی  سەبارەت بە مافی نەتەوەکانی ناوچە  بە تایبەت دژی خەڵکی فەلەستین زانی و  وتییشیان لاگرانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا لە ئ اکامدا شکست دێنن . کونگرەی نیشتمانی  سێ هەزار شەهیدی قەزوێن لە ئ ەمڕۆ یەکشەمە دەسپێکراوە و تا پێنجشەمە 15 نوامبر درێژەی دەبێت . سەرلەشکەر سەفەوی   وێڕای جەخت کردن  سەبارەت بەوەی کە بایکوتەکانی  ئەم دواییەی  ئەمریکا  دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمانی کاربەدەستانی  ڕژیمی زایونی ئەنجام دراوە  جەختی کرد  دوژمنانی  ئیسلامی  دەبێ بزانن کە بە پێی  بەڵێنی  ئیلاهی   مەحکووم بە شکستن .