دەسپێبوونی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی پارچەکانی ئۆتۆمبیلی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە تاران
تشرینی دووهم 12, 2018 13:48 Asia/Tehran
سێزدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پارچەکان، کەلوپەل و ئامێرەکانی ئۆتۆمبیل، ئەمڕۆ دووشەممە لەتاران دەس پێ کرا.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، لە سێزدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پارچەکان، کەلوپەل و ئامێرەکانی ئۆتۆمبیلی٥١٠ی کۆمپانیای ئێرانی و١٨٥ کۆمپانیای دەرەوەیی لە یانزە وڵات، نوێترین پیشەسازییەکان، پارچەو ئامێرەکانی بەرهەم هێنان و ڕاژەکارییەکانیان دەخەنە بەرچاوی هۆگران.