تشرینی دووه‌م 15, 2018 11:33 Asia/Tehran
  • سەردار حاجیزادە : ئێران لە هەندێ بواری چەکەمەنی دا لە دەسەڵاتە جیهانیەکانە

فەرماندەری هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی گوتی : ئێران لە زۆرێک لە بوارەکانی چەکەمەنی دا دەسەڵاتی باڵادەست و یەکەمی جیهانە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرداری سەرتیپ ئەمیر عەلی حاجیزادە رۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەی سێ هەزار شەهیدی پارێزگەی قەزوێنی رۆژاوای ئێران وتیشی : ئەمڕۆکە ئێران بووە بە دسەەڵاتێکی سەربازیی جیهانیی و کەس ناتوانێ نکۆڵی لەم پرسە بکات .

سەردار حاجیزادە  بە ئاماژە بە بایکۆتی چەکەمەنی ئێران وتشی : ئەم بایکۆتانە وایکرد چەکەمەنی بە نرخی زۆر کەمتر و کوالیتی باڵاتر لە ئێران ساز بکرێن و کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنانەت دەتوانێ چەکەمەنی هەناردە بکات .

فەرماندەری هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران بە بودجەی زۆر کەمتر لە هەندێ وڵاتی ناوچەکە لە سەرووی دەسەڵاتی سەربازیی رۆژاوای ئاسیادایە گوتی : عەرەبستان دوای ئەمریکا و چین ، سێهەمین بودجەی سەربازیی جیهانی هەیە بەڵام ئەم بودجە قەبەیە بۆ ئەم وڵاتە هێز و دەسەڵاتی بەدی نەهێناوە .