تشرینی دووه‌م 15, 2018 16:09 Asia/Tehran
  • تۆمار کرانی زنجیرەدرامای

چوار بەرهەمی فەرهەنگی و هونەری " بەرنامەی ڕادیۆیی سنوورەکانی زانیاری"، "زنجیرە درامای هەزاردەستان" و "دیکۆمێنتاریی کەنداوی فارس" لە ڕۆژی جیهانی شوێنەوارەکانی تایبەت بە بیستن و بینین، لە پێڕستی نیشتمانیی بەرنامەی بیرەوەرییە جیهانییەکانی یونسکۆدا تۆمار کرا.

زنجیرە درامای هەزاردەستان

ساڵی ڕابردووش ناوی "جامع‌التواریخ" وەکوو دەیەمین بەرهەمی ئێرانی لەو پێڕستەدا تۆمار کرا و بەرلەوەش کتێبگەلێکی وەکوو مسالک‌الممالک، خەمسەی نیزامی، شانامەی بایسەنقوری"بەڵگەفیلمگەلێکی وەکوو "گیانی مەرجان"، "پردی ئازادی"، "یاد و یادگار" و "منداڵانی سەرزەوینی ئێران" و کۆمەڵە فۆتۆگەلێکی مێژوویی و کۆمەڵە هۆنراوە و ئاسەوار و بەرهەمی مۆسیقایی ئینقلابی ئیسلامی لە پێڕستی نیشتمانیی بەرنامەی بیرەوەریی جیهانیی یونسکۆدا تۆمار کرا.

یونسکۆ

بەرنامەی بیرەوەری جیهانیی یونسکۆ کە بەناوی میراتی جیهانی یونسکۆش دەناسرێ، ڕێوڕەسمێکە کە یونسکۆ لە سالێ 1992 بەم لاوە بە بۆنەی بردنەسەر ئاستی وریایی و ئاگاداری لەمەڕ مەترسییەکانی سەر میرات و شوێنەواری بەڵگەمەندی جیهانی و بە مەبەستی پاراستن و هاسانکاری بۆ دەسڕاگەیشتنی هەمووان بەم شوێنەوار و بەرهەمانە بەڕێوەی بردووە.

بەڵگەفیلمي "گیانی مەرجان"

یونسکۆ بەنیازە بە بەڕێوەبردنی ئەم بەرنامەیە، ڕێگری بکات لە پرژ و بڵاوی و دانوستانی نایاسایی و لەنێوچوونی ئەو بەرهەمە دیکۆمێنتارییانە. بە پێی بانگەوازی یونسکۆ ئەم مەترسییانە لە سەدەگەلێک لەمەو پێشەوە هەر لەئارادا بووە بەڵام هۆکارگەلێکی وەکوو شەڕ، ئاژاوە و بشێویی کۆمەڵایەتی و نەبوونی پێداویستی دراڤی، بووەتە هۆی تەشەنە سەندن و پەرەسەندنی ئەو مەترسییانە.

هەزار دەستان بەرهەمی خوالێخۆشبوو هونەرمەندی ئێرانی "عەلی حاتەمی"

هەزار دەستان بەرهەمی خوالێخۆشبوو هونەرمەندی ئێرانی "عەلی حاتەمی"یە کە لەساڵی 1358ی هەتاوی لە شێوەی زنجیرە درامایێکی تلەڤیزیۆنی بۆ بڵاوکرانەوە لە تلەڤیزیۆنی ئێران ساز کرا. پڕۆژەی هەزاردەستان پاش 8 ساڵ کۆتایی پێ هات.

ئەم زنجیرە درامایە لە ڕۆژی جیهانیی شوێنەوار و بەرهەمەکانی تایبەت بە بینین و بیستن لە پێڕستی نیشتمانی بەرنامەی بیرەوەریی جیهانی یونسکۆدا تۆمار کرا.

شارۆچکەی سینەمایی غەزالی

گەورەترین کاریگەری و یادگاری بەجێماوی هەزاردەستان لە سینەمای ئێراندا، چێ کرانی شارۆچکەی سینەمایی غەزالییە.

 

سەرپەیڤ