تشرینی دووه‌م 15, 2018 16:24 Asia/Tehran
  • فەرماندەی گشتی سپا : پێنج کەس لە سنوورڤانە رفێندراوەکانی ئێرانی ئازاد کراون

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بەئاماژەدان بە چارەنووسی بارمتەکانی ئێرانی لەدەستی تاقمی تیرۆریستی جەیشوزوڵم وتی : پێنج کەس لە سنوورڤانان ئازادبوونەو ئێستا لە دەستی دەوڵەتی پاکستان دان.

پازدەی ئوکتوبەری ئەمساڵ ، دوازدە  سنوورڤانی ئێرانی کە لە خاڵی سیفر سەرسنوور لە ناوچەی میرجاوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران سەقامیان گرتبوو،  لەلایەن تاقمە تیرۆریستییەکانی دزە شۆڕش ڕفێندران و گوێزرانەوە بۆ ناوخاکی پاکستان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار سەرلەشکر  محەممەد عەلی جەعفەری  لە پرێس  کۆنفرانسێک دا لەگەڵ میدیاوانان کەبەیانی پێنج شەممە لە دوایین ڕۆژی کونگرەی  سێ هەزار شەهیدی پارێزگەی قەزوێن  بەڕێوە چوو وتیشی :  ئازاد کرانی هەموو سنوورڤانانی ئێرانی پێویستی بە کات هەیە و جێی نیگەرانی نییە  . 

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە هەڕەشە و هەڵس و کەوتی عەرەبستانی سعودی بەدژی ئێران وتیشی : زۆرێک  لە  وڵامەکانی ئێمە بەرامبەر هەوڵ  و هەڕەشەی وڵاتانی ناوچە کە بە دژی ئێران  دەجووڵێنەوە،  غەیرە میدیایی و نائاشکرا و هەڵبەت  دژوار دەبێت.

سەرلەشکر جحەعفەری  پێداگری کرد : دوژمنان  لە سەرجەم هەوڵەکانی  شۆڕشی ئیسلامی و سپا لە ناوچە بە توندی  نیگەرانن و لەڕاستی دا  هەوڵەکان، خۆڕاگرییەکان و داکۆکی ڕاوێژکارانەی ئێران لە سوریا ئێراق و یەمەن، ئەوانی بە توندی تووڕە کردووە.