تشرینی دووه‌م 15, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاهیان : بایکۆتی ئەمریکا وەک شەڕی دەروونی بەئاکام ناگات

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی : بێ گومان شەڕی دەروونی ئەمریکا لە سەپاندنی بایکۆت بەدژی ئێران هیچ ئاکامێکی نابێ .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر،  حسێن  ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  یاریدەدەری تایبەتی  سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕوستەم یەحیا باڵوێزی  مالیزی لە تاران بە ئاماژەدان بە سەپێندرانی بایکۆتی زاڵمانەی ئەمریکا بە دژی ئێران وتیشی : ترسێک کە دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە بایکۆتەکان خستوویەتە دڵی هەندێ وڵات، گەورەتر لە ڕاستییەکانی بایکۆتە . 

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پێداگری کرد لە سەر پێوەندی ئەرێنی و لە مێژینەی  ئێران ومالیزیا.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕەوشی موسوڵمانانی روهینگیا  وتی : وڵاتانی ئیسلامی نابێ سەبارەت بە ڕەوشی نالەباری کەمینەکانی موسوڵمانی میانمار ، کەمتەرخەمی بکات.

یاریدەدەری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی  بە ئاماژەدان بە درێژەی قەیران لە بەحرەین، یەمەن و میانمار ، هیواداری دەربڕی  ، بلیمەتاانی وڵاتانی ئیسلامی بتوانن بۆ هاتنەدی ئاشتی ،   هەنگاو هەڵگرن.

روستەم یەحیا باڵوێزی مالیزی لە تارانیش لەم چاوپێکەوتنەدا وتی  : دوو وڵات خاوەنی  پێوەندی بەهێز و پاوەجێ و پێوەندی سیاسی تاران و کوالالامپورن لە ئاستێکی باڵا دا  . 

باڵوێزی مالیزی لە تاران لە درێژەدا پرسی  روهینگیای  بە پرسێکی جیددی  زانی و وتیشی : باشترین هەڵوێست ئەمەیە کە بەشێوەیەکی بەبڕشتانە پرسی میاانمار پێ و شوێن بگیردرێت.

سەرپەیڤ