تشرینی دووه‌م 16, 2018 07:44 Asia/Tehran
  • دەنگ نەدانی ٩٨ وڵاتی جیهان بە پێشنووسی مافی مرۆڤی دژ بە ئێران

لێژنەی سێهەمی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشنووسی مافی مرۆڤی دژ بە ئێرانی خستە بەر دەنگدانەوە کە نەیتوانی دەنگی ئەرێنیی ٩٨ وڵاتی ئەندام بە دەست بێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم لێژنەیە ئێوارەی پێنجشەممە  پێشنووسی بڕیارنامەکەی کەنەدای خستە بەر دەنگدانەوە کە هەموو ساڵێ دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەوەرەی مافی مرۆ ڤ دەر دەکرێ.

لەو پرۆسەیەدا، ٨٥ ئەندام دەنگ ئەرێنی، ٣٠ ئەندام دەنگی نەرێنی و ٦٨ئەندامیش دەنگی بێ لایەنیان دا.

بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نەیارەتی کردنی ئەم پێشنووسەدا وتی؛ دیمەشق نەیاری بە سیاسیی کرانی مەسەلەی مافی مرۆڤە.

جەعفەری چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانیی بە هۆکاری ناپاوەجێی، ئاڵۆزی و بنێ کرانی مافە بنەڕەتییەکانی خەڵک زانی و وتیشی؛ ئەو بڕیارنامانەی بە ئامانجی سیاسی، وڵاتانی دیکە دەکەنە ئامانج، دژ بە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانن.

نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە نەیارەتی کردنی ئەو پێشبووسەدا، وتی؛ ئەم پێشنووسە بەرگری لە مافی مرۆڤ نییە.

کۆریای باکوور، ڤەنیزۆئیلا و پاکستان لەو وڵاتانەی بوون کە نەیارەتییان کرد لەگەڵ پێشنووسی پێشنیاریی کەنەدا دژ بە ئێران.

ئەم پێشنووسە دەبێ لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بێتە ئاراوە کە بێتوو دەنگی زۆرینە بە دەست بێنێ وەکوو بڕیارنامە تۆمار دەکرێ.

سەرپەیڤ