تشرینی دووه‌م 16, 2018 11:13 Asia/Tehran
  •  نەتانیاهوو و هوک لە وەهم و خەیاڵدان؛ ئێران گیرۆدەی بایکۆت نابێ

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە دیداری نوێنەری تایبەت بە کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەبەر ئەو شتەی کە بە داسەپاندنی بایکۆتی قورس بە سەر ئێران ناوی برد.

"بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسراییل و "برایان هوک" نوێنەری تایبەتی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە لە فەلەستینی داگیرکراو سەبارەت بە ئێران دیدار و وتووێژیان کرد. "برایان هوک لەو دیدارەدا پاش ئەوەی نەتانیاهووی دڵگەرم کرد بەرامبەر بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران، بە ئاماژە بەوەی کە ئەو بایکۆتانە لێبڕاوانە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێ، بانگەشەی کرد بایکۆتی قورس دەتوانێ پێش بە دزە و دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بگرێ. نوێنەری تایبەتی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  لە درێژەدا بانگەشەی کرد بایکۆت دەتوانێ پێش بە بەردەوام بوونی بەرنامەی مووشەکیی ئێران بگرێ.

تەوەرەی وتووێژی نێوان نەتانیاهوو و برایان هوک بە باشی ئەوە نیشان دەات کە ئێران وڵاتێکی بەهێزە لە ناوچەی ستراتژیکی ڕۆژاوای ئاسیا. ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هەموو ڕێگایەک تاقی دەکەنەوە بۆ ئەوەی بە بڕوای خۆیان بەرەنگاری ئەم دەسەڵاتە کاریگەر و کارامەیە ببنەوە. باروودۆخی ئێستای سووریا و  یەمەن پیشاندەری شکستی قورسی ئەمریکا، عەرەبستان و ئیسراییلە کە بە شێوە و ڕێگەی جۆربەجۆر لەوان بەکرێ گرتنی تیرۆریستانیش هەر نەیانتوانی بگەنە ئامانجەکانیان.

بێ گومان ڕووداوەکانی ئیستای سووریا و یەمەن بێ دەسکەوت بوونی سیاسەتەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە تەواوەتی سەلماندووە؛ ئەو سیاسەتانەی کە جگە لە خاپوور کردن و قەڵاچۆی خەڵکی ئاسایی هیچ دەسکەوتکی دیکەیان نەبووە. هەر ئەم مەسەلە بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا بە دنەدانی ئیسراییل و ڕژێمی سەعوودی بە بڕوای خۆی بایکۆتێکی قورس بە سەر ئێران داسەپێنن تا هێز و دەسەڵاتی ئەم دەورگێڕە چالاک و کارامەیە بەرتەسک بکەنەوە.

ئەمیر سەلەشکەر "عەبدوڕەحیم موسەوی" فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی پێنجشەممە وتی: ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بووە بە پێشانگەیەکی گەورە لە شکستە گەورەکانی شەیتانی گەورە، ئەمریکای تاوانکار."

سەردار سەرتیپ "ئەمیر عەلی حاجی زادە" فەرماندەری هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش سەبارەت بە دەسەڵاتی پێشپێگرانەی ئێران وتی؛ " هێز و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ لە زمانی کەسانی دیکەوە لەوان "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ببیسین." سەردار حاجی زادە بە ئاماژە بەوەی کە ترەمپ بەردەوام دەسەڵاتی ئێرانی داوە بە نێوچاوانی هاوپەیمانەکانی خۆی لە ناوچەدا، وتیشی؛ ئێران دوژمنان و تیرۆریستان لە مەودای سەدان کیلۆمەترییەوە دەپێکێ کە ئەوە پئیشاندەری توانای پێشپێگرانەری یەکجار بەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە".

ئێران وڵاتێکە کە لە بواری جۆربەجۆری زانستی، ئابووری و سەربازییەوە پلان و ستراتژیای سەربەخۆی هەیە و تەکان و  شەکانی دەرەوەیی تووشی کێشەی ناکات. دەسەڵات و هێزی ئێران سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ زۆر فەکتەرێکی خۆجێی و  و پشتیوانیی جەماوەری و لەم نێوانەدا، بەسراوە بوون هیچ دەورێک نابێنێ.
لە وەها ڕەوشێکدا؛ ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکایی و زایۆنییەکان باسی بایکۆتی قورس و تاقەت پڕووکێن دەکەن، نابێتە هۆی تێکشێوانی ئێران و ئەوەش پیشاندەری دەسەڵاتی سەربەخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. لەم بوارەدا "ئێلێکساندەر ناگی" Alexander Nagui کارناسی پرسە سیاسییەکان لە وتووێژ لەگەڵ ڕادیۆ ئیسپانیایی بەشی دەرەوەسنووریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران وتی: ئێران لە بواری زانستی ئەتۆمی، نانۆتەکنۆلۆژیا، خانە بنەڕەتییەکان و پیشەسازیی سەربازیی پێشکەوتنی بەرچاوی هەبووە.

ئەم تایبەتمەندییانە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووە بە وڵاتێک کە بایکۆتەکانی ئەمریکا بە پێی وەهم و خەیاڵی کەسانێکی وەک "بنیامین نەتانیاهوو" و "برایان هووک" هیچ تەگەرەیک نانێتەوە لە سەر ڕێگای پرۆسەی بەهێزتر بوونی ڕوولەپەرە و دەورگێرانی ناوچەیی ئێران کە بۆتە هۆی شکست  هێنانی تیرۆریستانی داکۆکی کراو لە لایەن ئیسراییل و ئەمریکاوە.

سەرپەیڤ