سەرۆکی عێراق گەیشتە تاران
تشرینی دووهم 17, 2018 09:46 Asia/Tehran
بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لە سەرووی شاندێکی باڵادا گەیشتە تاران .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لەم سەردانە دوو رۆژەیەدا جیا لە دیدار لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار ، لە گەڵ ژمارێک لە کاربەدەستانیش دیدار و لە بارەی پەرەی پێوەندی دوو لایەنە و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان وتووێژ دەکات .
لەم سەردانەدا ، چەندین بەڵگەی هاریکاریی نێوان کاربەدەستانی ئێران و عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات ئیمزا دەکرێ و لە کۆتاییدا حەسەن روحانی و بەرهەم ساڵح وڵامی پرسیاری پەیامنێران ئەدەنەوە .