تشرینی دووه‌م 17, 2018 16:20 Asia/Tehran
  • رەحمانی فەزڵی: ئێران خوازیاری ئازادکرانی هەموو سنوورپارێزانە

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: هەموو سنوورپارێزانی ئێرانی کە لە دەست شەڕخوازانی پاکستانیدان دەبێ ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە ئێران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری ئیرنا، عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە بارەی ئازادکرانی سنوورپارێزە ڕفێندراوەکان لە میرجاوە(باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران) وتی: بەهەوڵی دەم و دەزگە هەواڵگری، ئاسایشی و پۆلیسییەکان وبەتایبەت وەزارەتی دەرەوەی ئێران تائێستا پێنج کەس لەو سنورپارێزانە کەوتوونەدەست پاکستانییەکان.

رەحمانی فەزڵی بەڕاگەیاندنی ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاری لەگەڵ پاکستان بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵمەت و بەرەوڕووبوونەوەی شەڕخوازان لەناوخۆی ئەو وڵاتە، وتی: چاوەڕوانی ئەوەمان لە حکومەتی پاکستان هەیە هەموو سنورپارێزە ڕفێندراوەکان بگەڕێنەوە ئێران.

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: چاوەڕوانی دیکەمان لە حکومەتی پاکستان ئەوەیە کە هاوکارییە ئاسایشییەکان لەسنوورەکان بەهێز بکات.

سەرلەئێوارەی ١٥ی ئۆکتۆبر، ١٢ سنوورپارێزی ئێرانی کە لە خاڵی سیفری سنووری لەناوچەی میرجاوە، باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، جێگیرببوون، بەدەست تاقمە دژە شۆڕشەکان ڕفێندران و گوێزرانەوە ناوخاکی پاکستان.

سەرپەیڤ