تشرینی دووه‌م 17, 2018 16:56 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئێران وعێراق دەوری گرینگیان لە پەرەی ئاشتی وپاوەجیی ناوچە دا هەیە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە قەیرانی ناوچە وڕۆژئاوای ئاسیا لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردوو وتی: ئێران وعێراق وەکوو دوو وڵاتی کارتێکەر دەتوانن دەوری گرینگ لە گەشە وپەرەی ئاشتی وپاوەجیی ناوچە بگیڕن.

"حەسەن ڕۆحانی" ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی شاندەکانی باڵای ئێران وعێراق ، سەفەری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تارانیان بە هەنگاوێکی نوێ لە گەشە وپەرەی پێوەندیەکانی دوو وڵات لە بوارە جۆربەجۆرەکان زانی ووتی: سەرکەوتنی عێراق لە بەدی هێنانی ئەمنیەتی تۆکمە وتەواووگەشە، بە قازانجی دوو وڵات، دوو نەتەوە وناوچە دەبێت. ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران لە ساڵەکانی ڕابردوو لە کردەوە دا سەلماندی کە لە ڕێبازی گەشە وپەرەی ئەمنیەت لە عێراق لە تەنیشت دەوڵەت ونەتەوەی ئەم وڵاتە دایە وتی: ئێران خوازیاری دامەزرانی پێوەندی برایانە ودوستانە لەگەڵ هەموو دراوسێکانی خۆیەتی. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا لەدژی نەتەوەی ئێران ڕایگەیاند : ئێستاکە سەڵمێندراوە کە ئەمریکیەکان هیچکات لەو دەسەڵاتەی کە بیریان لێ دەکردەوە ، نین ودەبێ بە باشی بزانن کە ئێران وعێراق پێوەندیەکانی مێژوویی وقوڵیان پێکەوە هەیە . بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیش لەم کۆبوونەوەیەدا بە پیداگری لەسەر پێویستی گەشە وپەرەی هاوکاریەکانی دوولایەنە وچەند لایەنە ی تاران وبەغدا لە بوارە جۆربەجۆرەکان وتی: عێراق بەشێک لە میکانێزمی بایکۆتەکان ویا داسەپانی هەرجۆرە سیاسەتەکانی دۆژمنکارانە لەدژی ئێران نابێت. ساڵح هەروەها بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە تێکەڵچوون وکێشە بێ سودەکان لە ناوچەی رٶژئاوای ئاسیا وتی: دەبێ دۆخی نوێ ونێزامی ناوچەیی بە پاوەجێیەک کە بەپێی هاوڕەوتی وبەرژەوەندی نەتەوەکان بێت ، بەدیی بێنین. سەرۆک کۆماری عێراق٢ ئەمڕۆ شەممە بۆ دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرووی شاندێکی باڵا گەیشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران .

سەرپەیڤ