تشرینی دووه‌م 17, 2018 19:45 Asia/Tehran
  • شەمخانی: پیلانی ئەمریکا بۆ تێکدانی پێوەندی ئێران و عێراق تووشی شکست دەبێت

دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران وتی: پیلانە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا وبڕیک لە وڵاتانی کۆنە پەرەستی ناوچە بۆ تێکدانی پێوەندی دوستانەی ئێران وعێراق توشی شکست دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " عەلی شەمخانی" ڕۆژی شەممە لە دیدار وچاوپێکەوتنی " بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق لە تاران بە ئاماژەدان بە هەوڵی ئەمریکا بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەندامانی بە جێ ماوی تیرۆریست لە ناوچە وتی: ئێستاکە ستراتژیای ئەمریکا لە کەڵک وەرگرتنی ئامێرانە لە تیرۆریسم تووشی شکست بووە ، واشنتۆن لەدووی کەڵک وەرگرتن لە بایکۆت وداسەپانی زەخت وگوشاری ڕاستەوخۆ لەدژی وڵاتانی سەربەخۆیە. شەمخانی بە راگەیاندنی ئەمە کە ئێران هەمووکات لەڕۆژە دژوارەکان ، ڕاست بێژانەو بێ وەستان لە تەنیشت خەڵکی عێراقدا بووە ، پیداگرت: سیاسەتی نەگۆڕی ئێران ، پشتیوانی بەبڕ لە داواکاری وئیرادەی نەتەوەی عێراقە. دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە پێوەندی بەربڵاو، قووڵ وستراتژی تاران وبەغدا لە بوارە جۆربەجۆرەکانی سیاسی، فەرهەنگی ، کۆمەڵایەتی ، ئابووری وئەمنیەتی ، لەسەر پێویستی جێ بەجێ کرانی هەرچی خیراتری ڕێککەوتن وپەیمانەکانی دوووڵات پیداگری کرد. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیش لەم دیدارەدا بە ڕێزگرتن لە پشتیوانیە بەربڵاوەکانی ئێران لە عێراق وتی: عێراق بە کردەوەی بەپێچەوانەی ئەمنیەتی ناوچەیی ویاناتوان و لاوازکردنی وڵاتان بە هۆی بایکۆتەکانی نایاسایی ، بەبڕانبە بەربەرەکانێ دەکات. سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها بە ئاماژەدان بە مەبەست وئامانجە وبەرژەوەندیە هاوبەشەکانی تاران وبەغدا پیداگری کرد: عێراق بە هیچ وڵات ویا گروپێک ئیزن نادات کە لە عێراق بۆ زیان گەیاندن لە بەرژەوەندی ئێران کەڵک وەربگرێت.

سەرپەیڤ