تشرینی دووه‌م 17, 2018 19:54 Asia/Tehran
  • ڕێبەریمەزنی شۆڕش: عێراق

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلانی ڕۆژی شەممە لە دیدارو چاوپێکەوتنی " بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق وشاندی هاوڕێی پیداگریان کرد: ڕێگای چارەسەری گیرەوکێشەو وبەربەرەکانێ لەگەڵ پیلانی بەدخوازان، پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانی لە عێراق ، ناسێندرانی دروستی دوست ودوژمن وڕاوەستان لە بەرانبەر دوژمنی سەرەڕۆ ودڕ ، پشت بەستن بە هێزی گەنجان وپاڕاستن وبەهێزکردنی پێوەندی لەگەڵ مەرجەعیەتە.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە بەڕێوە چوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە عێراق وهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران وبەرپرسانی تر وبەدیی هێنانی پاوەجیی وسەقام وتیان: ئێستاکە نەتەوەی عێراق ،دوای دەوران وسەردەمانی دیکتاتوری ، بۆ خۆیخاوەنی وڵاتە و سەربەخۆیی ومافی دەنگدان وهەڵبژاردنی هەیە ، برێک لە دەوڵەتەکان ووڵاتانی بەدخوازلەدووی ئەوەن هەتا خەڵکی عێراق تامی ئەم سەرکەوتنەو دەستکەوتە گەورەکانی نەچێژن وعێراق وناوچە ڕووی ئاسایش وئارامی نەبێنن.حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی پیداگریان کرد: تەنیا ڕێگای بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەم پیلانانە ، پاڕاستنی وبەهێزکردنی یەکیەتی نێوان گروپە عێراقیەکان بریتی لە عەرەب ، کورد ، شێعە وسوننەیە. مەقامی مەزنی ڕێبەری ناساندنی دروستی دوژمن ودوستی لە سیاسەتی دەرەوەیی زۆر گرینگ هەڵسەنگاند ووتیان : بڕێک لە دەوڵەتەکان لە ناوچە وبەدەر لە ناوچە بە توندی سەبارەت بە ئیسلام ، شیعە وسوننە وعێراق، نەفرەت وغەرەزیان هەیە ولە کاروباری ناوخۆی عێراق دەسوەردان دەکەن کە دەبێ لە بەرانبەریان دا بە هێزوتواناوە ڕاوەستن ولەمەڕ ڕاوەستاوی لە بەرانبەر دوژمنی سەرەڕوو دڕندەکار ، بەهیچ لەونێک هیچ جۆرە تێبینیەکتان نەبێت. ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی بە راگەیاندنی ئەمەکە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ پەرەی هاوکاری لەگەڵ عێراق زۆر پیداگر وپاوەجین  ومنیش بڕوام بەم مژارە هەیە وتیان : عێراقی عەزیز ، بەهێز ، سەربەخۆ وپێشکەوتە بۆ ئێران زۆر بەکەڵکە وئێمە لە تەنیشت برایانی عێراقی خۆمان دەبێن .  حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژەدان بە ئامادە بوون وبەشداری  فرەتر لە دوو ملیۆن  زیارەتکاری ئێرانی لە ڕێپێوانی ئەربەعینی ئەمساڵ فەرمووی: دڵی هەموو زیارەتکارانی ئێرانی دوای گەڕانەوە، لیواولیوە لە ڕێزوسوپاس لە میوانداریی خەڵکی عێراق وئەمە پێشاندەری دڵگەورەیی زورێنەی عێراقیەکان لە میوانداری لە زیارەتکارانی ئێرانیە.

سەرپەیڤ