تشرینی دووه‌م 18, 2018 12:01 Asia/Tehran
  • عێراقچی : ئەمریکا تەریک کەوتووە

جێگری وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسیی رۆژی شەممە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ رۆژنامەی ئیسپانیایی " ئا بێ سێ " دا گوتی ، ئەمریکا دوای چوونەدەری یەک لایەنە لە بەرجام تەریک ماوەتەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید عەباس عێراقچی بە ئاماژە بەوەی کە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەروا لە دوای ئەزموونی فەشەلهێناوی خۆیدایە وتیشی بایکۆتەکانی واشنگتۆن رەنگە تێچووی قورسی هەبێ بەڵام سیاسەتەکانی ئێران هەرگیز ناگۆڕێ .

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی  حکومەتی پێشووی ئەمریکا بایکۆتی  توندتری لە دژی ئێران دانابوو ، بەڵام لە کۆتاییدا ناچار بوو لەسەر مێزی دانوستان دانیشێ .

عێراقچی ئاماژەشی کردە بانگەشە پڕوپوچەکانی رژێمی زایۆنی لەمەڕ نائاشتیانەبوونی چالاکیە ناڤۆکیەکانی ئێرانیش و گوتی : رژێمی زایۆنی لە درۆکردندا پسپۆڕە .

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی گوتیشی  ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا لە 13 راپۆردا ،  ئاشتیانەبوونی چالاکیە ناڤۆکیەکانی ئێرانی پشتڕاست کردووەتەوە .

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مای وێڕای  دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی ڕاگەیاند.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.

دوابەدوای ئەو ھەنگاوەکەی داناڵدترەمپ  لە مەڕ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ھەروەھا داخوازیی وڵاتانی ئەورووپی لە ئێران بۆ پاراستنی ڕێککەوتنەکە، کۆماری ئیسلامیش دەرفەتێکی بەرتەسکی بۆ ئەورووپییەکان دانا ھەتا گەرەنتییەکی بە کردەوە بدەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دا تەنانەت بە گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکاش دابین بکرێت.