تشرینی دووه‌م 18, 2018 16:11 Asia/Tehran
  • جێگری ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی ئێران باسی درێژەی مانەوەی پاپۆڕەکانی ئێرانی کرد لە نێو ئاوە ئازادەکان دا

جێگری ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد کە مانەوەی پاپۆڕی هێزی دەریاوانی لەنێو ئاوە ئازادەکان بەمەبەستی دابین کردنی بەرژەوەندی ئێران هەروا درێژەی دەبێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر دەریادار سەید مەحموود  مووسەوی   جێگری  ئۆپراسیۆنی  ئەرتەشی  کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی هێزی دەریایی ئێران هێزێکی دەسەڵاتدار و بەهێزە وتی : ئێران  وڵاتێکی دەریاییە و وڵاتێکی دەریایی دەبێ هەمیشە لە گۆڕەپانی ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بێت.

دەریادار مووسەوی بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی  ناردنی  کۆپاپۆڕی ئەرتەش بۆ ئوقیانوسی ئەتلەسیش  لە فەرمانی  کاردایە وتیشی:

 مانەوەی کۆپاپۆڕی ئێرانی لە ئوقیانوسی ئەتلەس لە کات و ساتی پێویست  بە پێی پێداویستی و فەرمان ، فەرماندەیی خۆی جێبەجێ دەکات.

جێگری ئۆپراسیۆنی ئەرتەشی کوماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە بایکۆتەکانی زاڵمانە و یەکلایەنەی ئەمریکا بە دژی ئێرانیش وتی :  کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای  شۆڕشی ئیسلامی  بەرەو ڕووی بایکوتی زاڵمانە بووە و توانیویەتی ڕەوتی  پێشکەوتنی خۆی  تێپەڕ بکات .