تشرینی دووه‌م 18, 2018 17:23 Asia/Tehran
  • ناردنی گیانفیدایانی ئێران بۆ کۆنفرانسی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی لە هۆڵندا

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتی دامەزراوەی شەهیدو کاروباری لەخۆبوردوانی ئێران وتی : ژومارێک لە گیان فیدایانی شیمیایی ئێران بەمەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی بەرەو هۆڵندا کەوتنەڕێ .

بەپێی ڕاپۆرتی  ئیرنا،حەسەن  ساکی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری نێودەوڵەتی بنکەی شەهید و کاروباری لە خوبوردوانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بەئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی بیست و سێیەمین کۆنفرانسی ساڵانەی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی وتیشی : ئەم کۆنفرانسە لە نۆزدە هەتا سی نوامبەر لە شاری لاهەی هۆڵندا بەڕێوە دەچێت.

ساکی بە ئاماژەدان بە بەرنامەی لەبەرچاوگیراو بۆ ئامادەبوونی گیانبازانی ئێران لە کۆنفرانسی ڕێکخراوی  قەدەغەی چەکی  شیمیایی وتی : گیانبازانی شیمیایی ئێران لە پەراوێزی  ئەم کۆنفرانسە بە بەڕێوەبردنی پیشانگەی وێنە، پۆستەر، فیلم و پروپاگەندەی بەربڵاوی ، نیشاندەری  ستەملێکراوی  بریندارانی شیمیایی ئێران دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتی بونیادی شەهید و کاروباری لە خۆبوردوانی ئێران، خوێندنەوەی بەیاننامە و چاوپێکەوتن لەگەڵ  سکرتێری گشتی  قەدەغەی  چەکەکانی شیمیایی لە بەرنامەکانی یدیکەی  گیانبازانی ئێرانی لەم کۆنفرانسەیە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەکی  شیمیایی پێشکەشکراوی ڕۆژاوا بەسەدامی دیکتاتوری ڕووخاوی ئێراق لەسەردەمی شەڕی داسەپاو، تووشی زیانی قورس بووە.

ئێران 547 هەزار و 101  گیانبازی هەیە.

 خەڵکی ئێران لە شەڕی داسەپاو و سەردەمی بەرگری  پیرۆز و  پەلامارەکانی تیرۆریستی، 225 هەزار و  570 شەهیدیان ، پێشکەشی شۆڕشی  ئیسلامی کردووە.

 

 

سەرپەیڤ