تشرینی دووه‌م 18, 2018 20:09 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران :  تێک شکێندرانی تۆڕێکی تێکدەرانە لە بەرهەمی پتروشیمی وڵات دا

وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەم لە ڕاگەیاندراوێک دا باسی تێک شکێندرانی یەکێک لە گەورەترین تۆڕەکانی دەڵاڵی و تێکدەریی بەرهەمی پتروشیمی لە وڵات کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم ئاگادارینامەیە ڕاگەیەندراوە ئەم تووڕە نایاساییە  بەشێوەی سەرانسەری و بەتایبەت لە پارێزگەکانی تاران، خوراسانی ڕەزەوی، گیلان، قوم، مازەندرەان، گوڵستان،کۆهکیلویە و بویەرئەحمەد و قەزوێن  چالاکی کردووە و بەنیازی دامەزرانی سیستمێکی درۆیی لە بازاڕ بوو.

بەپێی ئەم ئاگادارینامەیە،  ئاستی تاوانکاری ماڵی ئەم تووڕە نیزیکەی پێنسەد میلیار تومان بووە و بە هەوڵی بێ وچانی هێزی ئیتلاعاتی ئێران سەرباری دۆزینەوەی دەهەزار تەن بەرهەمی پتروشیمی ، چواردە کەس لە هۆکارانی سەرەکی ئەم توڕە گیران و ڕادەستی هێزی داد کراون.