تشرینی دووه‌م 19, 2018 12:02 Asia/Tehran
  • دەسپێکی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئێران ویەکیەتی ئوروپا لە تاران

کۆبوونەوەی هاوبەشی ئێران و یەکیەتی ئوروپا لە بواری گەشەی تیجارەت و کشتوکاڵ ، بەرزکردنەوەی ستانداردەکانی بەرهەمەکانی هەناردە و هاوردە و هاریکاریی دوو قۆڵیی لە بەشەکانی تەکنیکی و دەسکەوتی زانستیی ئەمڕۆ دوشەممە لە تاران دەستی بەکار کرد .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزۆنی ئێران ، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئێران و یەکیەتی ئوروپا 50 کەس لە چالاکان و بەررسانی بازرگانی و ئابووریی یەکیەتی ئوروپا و زیاتر لە 250 کەس لە بەرپرسان و پسپوڕانی ئێران ئامادەن .

 

سەرپەیڤ