سەرۆک کۆمار گەیشتە پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوا
تشرینی دووهم 19, 2018 13:06 Asia/Tehran
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کردنەوەی دە پرۆژەی ئاوەدانکاری و ئابووری و دەسپێکی هەڵمەتی جێبەجێ کاریی دوو پرۆژەی ژێرخانیی گەیشتە شاری خۆی لە پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی دوشەممە لە سەرەتای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی "خۆی" لە لایەن کاربەدەستانی باڵای ئاستی وڵات و پارێزگا پێشوازی لێکرا .
دیدار لە گەڵ خەڵک ، کردنەوەی پرۆژەی ئاسنەڕێی مەراغە - ورمێ ، کردنەوەی چەندین پرۆژەی ئاوەدانکاری نەخۆشخانەیی لە ورمێ و خۆی لە ئامانجەکانی سەردانی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوایە .