تشرینی دووه‌م 19, 2018 13:32 Asia/Tehran
  • روحانی : ئێران لە بەرامبەر ئەمریکادا سەردانانوێنێ

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ئێران سەربەست و ئازاد دەمێنێ و لە بەرامبەر ئەمریکادا سەردانانوێنێ.

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دوشەممە لە کۆبوونەوەی خەڵکی ئازەربایجانی رۆژاوا لە شاری خۆی بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنان بە گوشاری ئابووری و نانەوەی کێشە بۆ خەڵک ، توانایی گێڕانەوەی خەڵکی لە ئامانجە بەرزەکانی نیە ، جەختی کردەوە : گەلی ئێران چلەمین ساڵهاتی شۆڕشی ئیسلامیی بە دەسەڵات و خۆشیەوە بە بەرچاوی هەموو جیهانیاندا نیشان ئەدات .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ هەموو وڵاتان و گەلانی جیهان نەیاری هەنگاوی ستەمکارانەی ئەمریکان گوتی : ئەمریکا ناتوانێ پێوەندیی گەلی ئێران لە گەڵ گەلانی برای ناوچەکە لاواز بکات ، چونکە هەموو موسوڵمانان لە تەنیشت یەکتردان .

روحانی گوتیشی : لە تەنیشت گەلی ئێراندا ، گەلانی عێراق ، سوریا ، لوبنان ، یەمەن ، ئەفغانستان ، پاکستان ، سەرانسەری جیهان لەبیری راوەستاوی ، ئیمان ، ئیسلام و سەربەستیی خۆیاندان و بە ڕاوەستاوی هەموو گەلانی ناوچەکە ، شکستی هێنانی   زۆرداران مسۆگەر دەبێ .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دوژمنان لە هەوڵی ئێران بۆ زاڵنەبوونی تیرۆریستان لە ناوچە دا تووڕەن گوتی : موسوڵمانان هەر کات یارمەتیان لە ئێران بوێ ، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەرکی خۆی بە جێ دێنێ و  هاوکاری ئەوان دەکات وەک کاتی خەباتی دژی تیرۆریسم .

سەرپەیڤ