تشرینی دووه‌م 19, 2018 18:03 Asia/Tehran
  • پیداگری مۆگرینی لەسەرجێ بەجێ کرانی هەرچی زووتری میکانیزمی ماڵی ئوروپا لەگەڵ ئێران

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لەمەڕ کاتی جێ بەجێ کرانی میکانێزمی ماڵیی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ ئێران پیداگری کرد ، ئەم میکانیزمە دەبێ هەرچی زووتر جێ بەجێ بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وال ستریت ژۆرناڵ " فدریکا مۆگرینی " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ڕۆژی دوشەممە پاش کۆبوونەوەی کاربەدەستانی ئەم یەکیەتیە لە بروکسیل وتی میکانیزمی تایبەتی ماڵی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ ئێران دەبێ هەرچێ خیراتر جێ بەجێ بکرێت. مۆگرینی ، هەروەها لەسەر پشتیوانی لە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام پیداگری کرد. دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێشەممە هەشتی مای بە شێوەی یەک لایەنە بە بنپێکردنی وادەو بەڵینەکانی واشنتۆن بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام ئەم وڵاتەی لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە بردە دەرێ وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی ڕاگەیاند . خۆلی نوێی بایکۆتەکانی دژە ئێرانی ترامپ ، لەحەوتی ئۆت جێ بەجێ کرا وخۆلی دووهەمیش پێنجی نوامبەر بە فەرمی جێ بەجێ کرا. چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی بەربڵاوی جیهانی بەتایبەت لایەنەکانی تری واژۆکەری ئەم رێککەوتنە نێودەوڵەتیە ڕووبە ڕوو بووەتەوە. بەریتانیا، فەرانسە ، ڕوسیا ، چین ، ئاڵمانیا ویەکیەتی ئوروپا ڕایانگەیاندووە پێبەندی بەرجام بوونە وپشتیوانی لێ دەکەن. لە سەروبەندی بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکانی نایاسایی ئەمریکا لەدژی ئێران ، یەکیەتی ئوروپا ڕایگەیاندووە کە میکانیزمی ماڵیی تایبەت بۆ درێژەی تیجارەتی کۆمپانیەکانی دەرەوەیی لەگەڵ ئێران ئەداتە دەستەوە. ئێران بۆ پاڕاستنی بەرجام بێجگە لە ئەمریکا، بە ئوروپیەکان دەرفەتی داوە هەتا میکانیزمەکانی ماڵیی تایبەت بۆ مانەوەوپاوەجیی بوونی ئەم رێککەوتنە بەدیی بهێنن.

سەرپەیڤ