وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران: بۆ دامەزراندنی ئاسایش لەگەڵ کەس ڕوودەربایسیمان نییە
وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئاسایشێکی پاوەجێ لە سەرانسەری ئێراندا بوونی هەیە، وتی: ئێمە بۆ دامەزراندنی ئاسایش لە وڵاتەکەمان لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک ڕوودەربایسیمان نییە.
"سەید مەحموود عەلەوی" وەزیری ئیتڵاعاتی ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ؛ بە ئاماژە بەوەی کە جیهان هەموو دانی ناوە بە ئاسایشی پاوەجێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی: یەکێتیی و یەکدەنگیی گەل و بەرپرسان تا ئێستا هەموو پیلانەکانی دوژمنانی پووچەڵ کردۆتەوە.
وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران یەکێتی و یەکدەنگی بە تەنیا ڕێگای پاراستنی ئاسایش هێنایە ئەژمار و جەختی کرد: دەوڵەت، دابین کردنی ئاسایش بە ئەرکی سەرەکیی خۆی دەزانێ.
"سەید مەحموود عەلەوی" بە ئاماژە بە هەوڵە جۆربەجۆرەکانی دوژمنان بۆ ئاڵۆز و ناپاوەجێ نیشان دانی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: ساڵانە بە سەدان تیمی تیرۆریستی ناس دەکرێن و تیا دەبرێن و ئەمساڵیش تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ هەڵمەتی تیرۆریستی پێش جێبەجێ کران پووچەڵ کراونەتەوە.