پێش نوێژی هه‌ینی سنه : ئه‌مریکا گه‌وره‌ترین پێشێلکه‌ری مافی مرۆڤه
پێش نوێژی هه‌ینی سنه وتی : له‌مڕۆدا ئه‌و وڵاتانه‌ی باسی مافی مرۆڤ له جیهاندا ده‌که‌ن، خۆیان زیاترین پێشێلکه‌رن له‌دژی مرۆڤایه‌تی و ئه‌مریکاش له سه‌رووی هه‌موویانه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مامۆستا ئه‌مین ڕاستی له چواره‌مین کۆنفڕانسی مافی مرۆڤی ئه‌مریکایی له سنه وتی: سه‌رچاوه‌ی ماف خواستی خوای مه‌زنه و جیا له نژاد و ئێتنیک و زمان ئه‌م مافه له لایه‌ن خواوه به هه‌موو مرۆڤه‌کان به‌خشراوه.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌زار و ۴۰۰ ساڵ به‌ر له ئێستا ناوه‌ڕۆکی ماڤی مرۆڤ ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام ڕۆژئاوا دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م ناوه‌ڕۆکێکی ساخته‌ی ساز کرد، له‌مڕۆدا ئه‌و وڵاتانه‌ی باسی مافی مرۆڤ له جیهاندا ده‌که‌ن، خۆیان زیاترین پێشێلکاری له دژی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن و ئه‌مریکا له سه‌رووی هه‌موویانه.
پێش نوێژی هه‌ینی سنه وتی: ئیسلام دینێکی جیهانییه و سه‌رچاوه‌ی مافی مرۆڤی جیهانییه و که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان زیاترین پێگه‌ی له دینی ئیسلامدا هه‌یه. ئه‌مه ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌ی مسوڵمانه دینه‌که‌مان به هه‌موو جیهان بناسێنین.
وتیشی: ئه‌مریکا چووه‌ته هه‌ر کوێیه‌ک شه‌ڕ و کوشتاری ناوه‌ته‌وه و ئه‌مریکا خۆی سه‌رپه‌لی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که ڕۆژانه مافی مرۆڤ پێشێل ده‌که‌ن و بانگه‌وازی مافی مرۆڤیش ده‌که‌ن.
ڕوسته‌می هه‌روه‌ها زیادی کرد: دوژمنانی ئیسلام به بیانووی بێ بنه‌ما شه‌ڕی جیهانی ئیسلام ده‌که‌ن و له ڕژیمی جه‌نایه‌تکاری سعوودی بۆ کوشتنی ژن و منداڵه‌کان له یه‌مه‌ن پشتیوانی ده‌که‌ن. مافی مرۆڤی ئه‌مریکایی ده‌بێت له زیندانی ئه‌بو غوره‌یب و یه‌مه‌ن و سووریا و هیرۆشیما به‌دوایدا بگه‌ڕین. ئه‌وان له‌م بیانۆیه بۆ داگیرکاری زیاتری خۆیان سوود ده‌به‌ن.