تشرینی دووه‌م 20, 2018 15:43 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران داکۆکی دەکا لە ڕێگاچارەی ڕامیاری بۆ  قەیرانەکەی سووریا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : تاران داکۆکی دەکا لە پێوشوێن گرتنی ڕێکاری ڕامیاریی بۆ چارەسەریی قەیرانەکەی سووریا.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی فەڕەنسی "فیگارۆ" بەئاماژە بە هەوڵە ئەنجامگرتووەکان لەپێناو چارەسەری قەیرانی سوریا وتی: ئێران تاوانبار کراوە بەوەی بە هەوڵە سەربازییەکانی، ڕەوشی سوریای ئاڵۆزکردووە بەڵام لەڕاستیدا شتەکە بەپێچەوانەیە، ئێران خوازیاری ڕەچاوکرانی ڕێکاری سیاسی بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی نوێ لە سوریایە کە بەهۆیانەوە، هەموو لایەنە سورییەکان لەوان پەناخوازان بتوانن ئازادانە ڕوانگەی خۆیان بێننە ئاراوە.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران پێی داگرت: ئێران هاوڕێ لەگەڵ ڕووسیاو تورکیا گەرەنتیکارانی ئاگربەس لە سوریان.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران هەروەها وتی: ڕووسیا هاوبەشی سیاسی و بازرگانیی گرینگی ئێرانەو لە بارودۆخی کۆماری ئیسلامی تێدەگا چونکە ئەو وڵاتەش بووەتە قوربانی گەمارۆکانی ئەمریکا.

زەیف وتیشی: ئەمریکا هەوڵ دەدا داوا لە وڵاتانی دراوسێی ئێران بکات هەتا کۆماری ئیسلامی بایکۆت بکەن بەڵام ئەو هەوڵانە، بێ ئاکام دەمێنن.

سەرپەیڤ