پەردەلادان لە زرێپۆشی ئێرانی دژەمین و دژە بۆسەی "گەردەلوول"
بەئامادەبوونی وەزیری بەرگریی و پاڵپشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران زرێپۆشی دژەمین و دژە بۆسەی"گەردەلول" ئەمڕۆ سێ شەم پەردەی لەسەر لادرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو ئۆتۆمبیلە بۆ ئەنجامدانی فەرمانبەرێتی وئەرکی پشتیوانی جەنگی و هاتووچۆ لە ناوچە شەڕتێداکان، بەتوانای خێرایی باڵا، رۆیشتن بەسەر سەراوژێری و سەراولێژییەکان و تێپەڕین بەسەر کەندو کۆسپەکان دروست بووە.
سەرتیپ ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی دژە مین و دژە بۆسەی تۆفان وتی: ستراتژیای وەزارەتی بەرگری، نوێکردنەوەی کەرەستەو ئامێرە بەرگرییەکانی هێزە چەکدارەکان بە کەڵک وەرگرتن لە پتانسێلە ناوخۆییەکان و وابەستەنەبوون بە گشت وڵاتانە.
ئەمیر حاتەمی پێی داگرت: ئەمڕۆکە دەسەڵاتی"پێشگرانە" و ئامادەیی هەمەلایەنەی بەرگریی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتووەتە ئەوپەڕی .
بەقسەی ئەمیر حاتەمی ئۆتۆمبیلی تۆفان، بەتوانای خۆڕاگری لەهەمبەر تەقینەوەی مین و تەڵە تەقینەوەییەکان، بە توانای چەند کیلۆگرام تی ئێن تی و ئاستی پاراستن لەهەمبەر گولـلە جۆراوجۆرە پۆڵاییەکان دروست کراوە.
ئەمیر حاتەمی هەروەها وتی: ئۆتۆمبیلی دژە مین و دژە بۆسەی تۆفان، دەتوانێ بە دە سەرنشین وخێرایی ١٠٠کیلۆمتر لەکاژێردا، لەحاڵەتی پەنچەریی چەرخەکان هەتا شوعاعی پەنجا کیلۆمتر بڕوا.