تشرینی دووه‌م 20, 2018 17:40 Asia/Tehran
  • مورادیان: باڵوێزی دانیمارک سبەینێ دەگەڕێتەوە بۆ ئێران

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانیمارک لە تویتەرەکەی دا بە ئاماژەدان بە وتووێژی لەگەڵ باڵوێزی دانیمارک لە تاران، ڕایگەیاند ناوبراو سبەینێ چوارشەم دەگەڕێتەوە بۆ تاران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،مورتەزا مورادیان  باڵوێزی ئێران لە دانیمارک  ڕۆژی سێ شەممە لە تویتەکەی  دا نووسی ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڵ دەنی عەنان  باڵوێزی دانیمارک  لە تاران قسەم کردووە. ناوبراو وتی سبەینێ دەگەڕێتەوە بۆ تاران .

کاربەدەستانی دانیمارک  ئیدیعایان کرد بوو  کە کەسێکی هاوپێوەند لەگەڵ ئێران یەکێک لە کاربەدەستانی تاقمی تیرۆریستی ئەحوازییەی لەم وڵاتە ، پێ وشوێن گرتبوو.

دوای ئەم ئیدیعایە دانیمارک باڵوێزی خۆی مانگی ئوکتوبەر لە تاران بانگهێشت.

لەکاردانەوەی بەرامبەر ئەم کارەی دانیمارک، محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەرەکەی دا ئیدیعای دانیمارک بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە چوارچێوەی هەوڵی لادەرانەی ڕێکخراوی سیخوڕی ئیسرائیل واتە مووساد زانی و نووسی : هەوڵی پیلانگێڕانەی مووساد لە بواری  بەرزکردنی ئاڵای درۆیین، تەنیا  ورەی ئێران بۆ هاوکاری ئەرێنی و کاریگەر لەگەڵ جیهان بە هێزتر دەکات.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئیدیعای دانیمارکی بە دوژمنکارانە  زانی و ئەو تۆمەتە بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی ڕەت کردەوە.

دانیمارک  سییەمی ئوکتوبەر  لەدرێژەی پڕۆپاگەندەی هەندێ  وڵاتی  ئەورووپی بە دژی ئێران، تارانی تۆمەتبار کرد  بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی تیرۆر لە نێو خاکی دانیمارک و  باڵوێزی ئێران لەو وڵاتەی بانگهێشت.

سەرپەیڤ