دەریاڤان سەیاری: پاپۆڕشکێنی سەهەند دەچێتە نێو دەریای عومان و ئاوە ئازادەکان
جێگری هاودەنگ کاری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند : پاپۆڕشکێنی سەهەند لەپاش پەردەلەسەرلادرانی ڕەوانەی دەریای عومان و ئاوە ئازادەکان دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هەماهەنگ کەری ئەرتەشی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەم پاپوڕشکێنە لەباشووری ئێران خەریکە دوا قۆناخی سازکردنەکەی تێدەپەڕێ و دوای ئەوەی بخرێتە بەرچاو ، ڕەوانەی دەریای عومان و ئاوەکانی ئازاد دەکرێت.
سەیاری وتیشی: سەهەندیش وەک پاپۆڕشکێنەکانی ئەرتەش بەمەبەستی نیشاندانی ئامادەیی سەربازی هێزی دەریایی لە ئاوەکانی ئازاد دەکەوێتە ڕێ هەتا نیشاندەری هێزمەندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێت .
ئەمیر دەریادار حسێن خانزادی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانیش وتی : پاپۆڕشکێنی سەهەند لەباری سریاڵەوە مەوجی پێنجە بەڵام سێیەمین پاپۆڕشکێنە کە دەچێتە ڕیزی پاپۆڕەکانی هێزی دەریایی ئێران و زۆر پێشکەوتووتر لە پاپوڕشکێنی جەمارانە و کەرەستەی نوێیش لەسەری دانراوە.
سەهەند سێیەمین پاپوڕی کلاسی موج دێتە ئەژمار کە لە لایەن هێزی دەریایی ئێران چێکراوە و سپتەمبەری دووهەزارودوازدە خرایە بەرچاو و بەوتەی فەرماندەی هێزی دەریایی ئێستا خەریکە تۆکمە دەکرێت و سیستمی بەرگریانەی لەسەر دادەنرێت.