تشرینی دووه‌م 20, 2018 20:18 Asia/Tehran
  • باڵوێزی سێربستان لە ئێران : بایکۆتەکانی سەر ئێران هیچ کاریگەریەکیان نیە لەسەر هاوکارییەکانی نێوان بەلگرادو تاران

باڵوێزی سێربستان لە ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لەهەڵوێستی بایکۆتکارانەی ئەمریکا بە دژی وڵاتان وتی : بایکوتی سەپێندراوی بەدژی ئێران نێودەوڵەتی نیەو هیچ کارتێکەرییەکیشی نانێ لەسەر هاوکاریەکانی نێوان بەلگرادو تاران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دراگان  تودورۆڤیچ  باڵوێزی سێربستان لە تاران  ئەمڕۆ سێ شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی  نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە سیاسەتی سێربستان سەبارەت بە پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ ئێران وتی : ڕێکاری جۆربەجۆر لە بواری پەرەی هاوکاری ئابووری لەنێوان دوو وڵات لێک دەدەینەوە.

تودروڤیچ  بە ئاماژەدان بە گرینگایەتی دەوری ئێران لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریسم  وتی: ئێران  نەتەنیا لە تیروریزم داکۆکی ناکات بەڵکوو  بۆخۆی ئامانجی تیرۆریزمە.

باڵوێزی سێربستان لە تاران هاوکاری پەرلەمانی نێوان ئێران و سێربێستانی بە ئەرێنی زانی و وتی : سێربستان بەدوای پەرەپێدانی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران لە هەموو بوارەکانە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی  ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وێڕای  پێداگری کردن لەسەر پاراستنی  هاوپشتی لەنێوان  وڵاتان وتی: ئێران  درێژە دەدات بە پەرەی هاوکارییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی.

سەرۆکی کۆمیسیونی  ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە تەوەرەکانی  بەربڵاوی  ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بەرجام وتیشی: بەرجام ڕێککەوتننامەیەکی تەنیا ناڤۆکی نییە بەرجام ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبواری جۆربەجۆر لە ئاستی نێودەوڵەتی دەخاتە ڕوو.

 

سەرپەیڤ