تشرینی دووه‌م 20, 2018 21:01 Asia/Tehran
  • شیکردنەوەی وردەکاریی سەفەری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شیکردنەوەی وردەکاریەکانی سەفەری یەک ڕۆژەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ تاران وتی : سەفەرە پلان بۆ داڕێژراوەکەی ڕۆژی دووشەمی" جێرمی هانت "سەرباری هەندێ کێشەی ڕامیاریی ناوخۆیی لە وڵاتەت دا بەڕیوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، بەهرام قاسمی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە وتیشی: چاوپێکەوتنی جیاجیای  وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ وەزیری دەرەوە وسکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر لەوان بەرجام و بەڵێنی وڵاتانی ئەورووپی بەتایبەت ئی یوو سێ لە بەرامبەر ئێران، گرینگترین ڕووداوەکانی ناوچە، بەتایبەت ڕەوشی نالەبار و کارەساتباری مرۆیی لەیەمەن و پێداویستی کۆتایی دان بە داکۆکی چەکەمەنی ڕۆژاوا لە دەستدرێژکاران لە پەلامار بۆسەر خەڵکی بێ تاوانی یەمەن وتووێژ و ڕوانگەکاانی ئێران لەم بارەوە ، ڕاگەیەندرا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: لە پەراوێزی  ئەم  چاوپێکەوتنانە  وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسی زیندانییەکی خستوتە بەر باس  کە خاوەنی دوو مافی شارومەندییە، کە کاربەدەستانی ئێران لەسەر بەتاوانبار ناسینی ناوبراو لە دادگەی ساڵحە و سەربەخۆی هێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران  پێداگری کرد و ڕایانگەیاند ناوبراو شارومەندی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و بە پێی  یاساکانی ناوخۆیی ئێران دادگایی کراوە و مەحکووم بووە.

سەفەری جرمی هانت بۆ تاران یەکەمین سەفەری ناوبراو دوای وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیایە.

هانت  هاوینی ساڵی 2018 دوای دەست لە کارکشانەوەی بوریس  جانسون لەلایەن ترێزا مەی  بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا.