تشرینی دووه‌م 21, 2018 10:20 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی تازەی ئاسایشتیی نێوان تورکیاو ئێران لە تاران دا

موحتەرەم ئینجە جێگری وەزیری نێوخۆی تورکیا کە بە مەبەستی بەشداری لە سێھەمین کارگروپی ھاوکاریی ھاوبەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری تورکیا سەردانی تارانی کردووە لە دیدار لەگەڵ حسەین زولفەقار جێگری وەزیڕی نێوخۆی ئێران لە بارەی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ھاوبەش و خەباتی دژی تیرۆر ڕێککەوتننامەیەکی ئاسایشتیی تازەیان واژۆ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس موحتەرەم ئینجە جێگری وەزیری نێوخۆی تورکیاکە بە مەبەستی بەشداری لە سێھەمین کارگروپی ھاوکاریی ھاوبەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری تورکیا سەردانی تارانی کردووە لە دیدار لەگەڵ حسەین زولفەقار جێگری وەزیڕی نێوخۆی ئێران لە بارەی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ھاوبەش و خەباتی دژی تیرۆر ڕێککەوتننامەیەکی ئاسایشتیی تازەیان واژۆ کردووە.

لەم کۆبوونەوەیەدا بابەتی جۆربەجۆر لەوانە تاوانی گەڵاڵە بۆکراو، قاچاخی ماددە ھۆشبەرەکان، قاچاخی مرۆڤ، پەنابەریەتی و ھەرچەشنە ھەنگاوێکی تیرۆریستی و بەرپەرچ دانەوەی تاوتوێ کراو بڕیار درا کە لە نمونەگەلێک دا کە ھەردووک وڵات پێکەوە دەبەستێتەوە، بەشێوەی ھاوبەش بجوڵێنەوەو ئۆپراسیۆنگەلێکی ھاوبەش ئەنجام بدەن.

موحتەرەم ئینجە جێگری وەزیری نێوخۆی تورکیا لە قسەگەلێک دا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێککەوتنەکەی تاران جەختی کردووە: ئەو بڕیارانەی دراون ھیوای ئەوە دەکرێت ھەرچی خێراتر بچنە واری جێبەجێ کردنەوە.

حسەین زولفەقار جێگری وەزیڕی نێوخۆی ئێرانیش لە وتەکانی دا وێڕای پێ داگرتن لە سەر پەیوەندیی بازرگانی، سیاسی و ئاسایشتیی نێوان تورکیاو ئێران ، ڕایگەیاندووە: ئەم پەیوەندییانە لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی زۆر بەبڕشتانە کاریگەریی پۆزیتیڤی دەیێت. ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و تورکیا دەبێتە ھۆی سەقامگرتنی ناوچەکەو پێکھاتنی ئاسایشت و ئۆقرەیی و ئەرخەیان بوونی ھەردووک وڵات بەدیاری دێنێ.

شایانی باسە ئێران و تورکیا بەرلەمەش بڕیارنامەگەلێکی ھاوشێوەیان پێکەوە واژۆ کرد بوو.