تشرینی دووه‌م 24, 2018 13:18 Asia/Tehran
  • روحانی : ناکۆکیی جیهانی ئیسلام و ئەمریکا ناکۆکیی ئازادیی و کۆیلەتیە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سی و دوهەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامیی دا گوتی : ناکۆکیی جیهانی ئیسلام لە گەڵ ئەمریکا لەسەر ئازادی و کۆیلەتیە .

سی و دوهەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وەحدەتی ئیسلامیی ئەڕۆ شەممە بە دروشمی " قودس ، تەوەری یەکیەتی ئۆمەت"، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 350 میوان لە 100 وڵات لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی لە تاران دەستی بە کار کرد  .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی  رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، حەسەن روحانی لە دەسپێکی ئەم کۆنفڕانسەدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی رۆژانی لەدایکبوونی پەیامبەری ئسلام (دخ) و ئیمام سادق (ع) ، وتیشی : بنەما ، ملهوڕی و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا نیە بەڵکوو رێزگرتن لە ماف و بەرژەوەندیی گەلانە .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ملهوڕانی مێژوو ناتوانن رێگا و ئاڕاستەی ژیانی ئێمە دیاری بکەن ، ئەوان دەڵێن هەرکەس چەکی باڵاتری لە دەستدایە لە رێکخراوی نەتەوەکاندا مافی ڤیتۆی هەیە ، ئەمریکا و ئینگلیس لە رێکخراوی نەتەوەکاندا بۆخۆیان مافی ڤیتۆیان دروست کرد و لەپاشان رژێمی ساختەی ئیسراییلیان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بەدی هێنا .

روحانی جەختی کردەوە :لە بەرامبەر ئەم نەخشەی رۆژاوا و لەسەروویەوە ئەمریکا ، ئێمەی موسڵمانان دەبێ بە هەموو توانەوە لە بەرامبەر غەدر و ستەمدا ڕاوەستین .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بارودۆخی ئەمڕۆکەی ناوچەکەی بە سەخت و ناخۆش نرخاند و گوتی ، بارودۆخی فەلەستین ، لیبی ، سوریا ، یەمەن و تەنانەت ئەفغانستان و پاکستان و عێراق ئەوە نیە کە جێگەی چاوەڕوانیی کۆمەڵگەی ئیسلامیی بێت .

سەرپەیڤ