تشرینی دووه‌م 24, 2018 18:25 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی جەهانگیری بە بۆنەی ساڵوگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام د.خ

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ شەممە لەمیانەی بروسکەی جیاجیا بۆ هاوتاکانی لە وڵاتانی ئیسلامی ، هاتنی ساڵوگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ڕەحمەت، گوهەری ڕەوشت و مرۆڤایەتی حەزرەتی خەتمی مەرتەبەت محەممەدی مۆستەفا د.خ لەدەوڵەت ونەتەوەکانی موسوڵمانی جیهان پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " ئیسحاق جەهانگیری" لەم پەیامانەدا " پێغەمبەری مەزنی ئیسلامی، مونادی عیشق وئازادەگی ، بەرانبەری وبرایەتی ، جوامیری وموداراو ڕەهگوشای مرۆڤ بەرەو ژیانی سەعادەتمەندانە وەسف کردو هیواداری دەربڕی بە بۆنەی ئەم جێژنە نورانی وپیرۆزە ، بکرێ بەدانی تەسویریکی ڕوون لە ئیسلامی ڕەحمانی وڕێگا وڕەوشتی پێغەمبەری ڕەحمەت بە جیهانیەکان ، شایەتی پتەوی وپاوەجیی پایە وبناغەکانی برایەتی لە نێوان موسوڵمانانی جیهان وبوارچێ کەری پەرەی ئاشتی وپاوەجیی لە سەرانسەری جیهان بە تایبەت لە وڵاتانی ئیسلامی بین.ئەهلی سوننەت ، دوازدەهەمی ڕەبیعولئەوەل وشێعەکان حەفدەهەمی ئەم مانگە بە ساڵوگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام د.س. دەزانن. حەزرەتی ئیمام خومەینی ڕە بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی یەکیەتی جیهانی ئیسلام ، مەودای نێوان ئەم دوو بەروارەی دوازدە هەتا حەفدەی ڕەبیعولئەوەڵی حەوتەی وەحدەت ویەکیەتی ناودێر کردووە. 

سەرپەیڤ