تشرینی دووه‌م 24, 2018 20:53 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵوگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام و ئیمام جەعفەری سادق سڵاوی خوایان لەسەر بێ

سبەینێ یەکشەممە ١٧ی رەبیعولئەوەڵی ساڵی ١٤٤٠ی کۆجی مانگی ، ڕێککەوتە لەگەڵ نوامبەری ٢٠١٨، ساڵوگەڕی لەدایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی محەممەدی موستەفا د.س پێغەمبەری مەزنی ئیسلام و هەروەها ساڵوگەڕێ لەدایک بوونی پرپیت و بەرەکەتی شەشەمین ئەستێرەی دەرەوشاوەی ئاسمانی ئیمامەت و ولایەت ، حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق ع.

خەڵکی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێرانی ئیسلامی بریتی لە شیعە وسوننە بە ڕازاندنەوەی مزگەوت ، ماڵ ، کوچەو کوڵان ودوکانەکان بە ئالا وچرای ڕەنگامە وبەڕێوەبردنی ڕێو رەسم وپەخش کردنی نوقل وشیرینی ، ساڵوگەری لەدایک بوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام حەزرەتی محەممەد یان کردە جێژن. بەشداری موسوڵمانانی شیعە وسوننە لە ئێران ، لە جێژنی لەدایک بوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام د.س دێمەنگەلیکی جوانیان لە هاودڵی ویەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی نومایش دا. لە شەو وڕۆژی ساڵوگەڕی لەدایک بوونی پڕپیت وبەرەکەتی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام د.س وئیمام جەعفەری سادق ع تایبەتە بەرنامەگەلێکی وەکوو وتاردان ومەدیحە سەرایی زاکرانی ئالوبیتی عیسمەت وپاکی ع لە شوێنە پیرۆزوەکان ، مزگەوت وشەقامەکان بەڕێوە دەچێت. ئەهلی سوننە دوازدەهەمی ڕەبیعول ئەول وشیعەکانیش حەفدەی ئەم مانگە بە ساڵوگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ،مەزنی ئیسلام دەزانن. حەزرەتی ئیمام خومینی ڕە بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی یەکیەتی وکەگرتوویی جیهانی ئیسلام ، مەدوای نێوان ئەم دوو بەروارەی ١٢هەتا ١٧ی ڕەبیعولئەوەلی بە حەوتەی یەکیەتی ووەحدەت ناودێر کردووە. ڕێکخراوی سەدا وسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران ، هاتنی ساڵوگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ڕەحمەت وحەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق ع لەهەموو موسوڵمانانی جیهان ودیکە ئازادیخوازانی جیهان پیرۆزبایی دەکات.

سەرپەیڤ