تشرینی دووه‌م 26, 2018 18:40 Asia/Tehran
  • ساڵحی: ڕەوتی ئەمریکا لەچوونەدەری لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، نەشیاوە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ڕەوت و شێوازی ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، نەشیاوە، وتی: ئەو ڕەوتە پێشان ئەدا ئەمریکا پێبەند نییە بە بەڵێنییە نێودەوڵەتییەکانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "عەلی ئەکبەر ساڵحی" ئەمڕۆ دووشەممە لە سێهەمین سمیناری هاوکاریی ناڤۆکیی نێودەوڵەتیی ئێران و یەکێتی ئوروپا لە بروکسل وتی: مەنتقی ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی سەرباری سێزدە ڕاپۆری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەمەڕ پشت ڕاست کردنەوەی بەڵێنیەکانی تاران، بابەتێکی سەیرو سەمەرەیە.

ساڵحی بەپێداگری لەسەر پێبەندبوونی ئێران بە درێژەدان، گەشەپێدان و قووڵ کردنەوەی هاریکاریی سازندە لەگەڵ یەکێتی ئوروپا لەبواری هاوکاریی ناڤۆکیی نێودەوڵەتی، پێشکەوتن لەوبارەی بەقازانجی دوولایەن وکۆمەڵگای جیهانی زانی.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها بەدەربڕینی هیواداریی لەبارەی هاوکاریی زیاتری ئێران ویەکێتی ئوروپا لەبواری ناڤۆکی، وتی: هێمنایەتی ناڤۆکی، سەریەتیی ئێرانە چونکە یارمەتیدەر دەبێ بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئاسایشی چەرخەی سووتەمەنی.

سێهەمین سمیناری هاوکاریی ناڤۆکیی نێودەوڵەتیی ئێران ویەکێتی ئوروپا لەژێرناوی دەسکەوت وچاوەڕوانییەکان ئەمڕۆ دووشەممە لە بروکسل دەس پێ کراو سبەی سێ شەممە کۆتایی پێ دێ.

سەرپەیڤ